هادی سۆفیزادە: لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستی دوژمن ناخوێننەوە و لە کۆتاییدا تووشی کارەساتی لەو چەشنە دەبن
بە داخەوە لە رووداوەکەی شاری شنۆدا لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران- حدکا و پاسدارانی جمهوری ئیسلامیدا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزب گیانیان لە دەست دا و چەندین لە هێزەکانی جمهوری ئیسلامیش کوژران. ئاخۆ ئەو پێشمەرگانە تا چەند چالاکیەکەیان بە بەرنامە دارێرژابوو و تا چەند ئەرکەکەیان بە ئەنجام گەیاندن؟ پارت و رێکخەاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا چەند ئەرک و خەباتی شاریان لە چیاکاندا جیا کردونەتەوە؟ لە شەری پارتیزانیدا هەمیشە زیانی دوژمن چەندین بەرامبەرە، ئەگەر ئەو ئامارانە راست بن بۆ لێرەدا زیانی پێشمەرگە زۆرترە؟ و......
هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لە رێگای دەنگی ئەمەریکاوە سەرخۆشی لە کەس و کاری ئەو شەهیدانە ئەکەم، شەهید بوون لە سەر خاکی کوردستان بێگومان لە قاموسی ( فەرهەنگی) گەلی کوردا شتێکی نامۆ نییە وە بە پێی ( عورفی بین الملل) یا خود داب و نەرێتەکانی جیهانی تەمەنی گەریلایەک شەش مانگی بۆ دانراوە، بەو واتایەی لەبەر ئەوەی کەسێک کە ژیانی گەریلایی هەڵ ئەبژێری وە یاخود خۆێ بۆ شەری رزگاری خوازانە ئامادە دەکات بێگومان شەش مانگ دیاری کراوە، واتە گیانی خۆێ دەبەخشێ، بۆیە ئەکرێ ئەوانیش لە پێناو خاکی کوردستاندا بە گیانی خۆیان ئەو هەزینەیان داوە".
کاک هادی هەر وەها دەڵێ" پێشمەرگە دەبێ ئامادەگی رەزمیان ببێت، بەڵام بەداخەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەم ئامادەگی رەزمیە نییە، شتەکە زۆرتر ئەکەوێتە بازنەیەکی هەستیەوە کە دەبینین لەم جۆرە کرادارانە دەستی دوژمن ناخوێننەوە و لە کۆتاییدا تووشی کارەساتی لەو چەشنە دەبن".
کاک هادی دەشڵێت" ئەو حیزبانە دەبێ وەڵامی ئەوە بدەنەوە ئاخۆ بە پێی چ ستراتیژیەتێک دەچنە ناو ئەو کەشەی ساڵانی دەیەی 60 کانی هەتاویدا و پەیرەویکردنی بەشێک لە ئەرزشە شورشگیرەیەکانی، وە ئەمەی کراوە ناچێتە خانەی جموجۆڵی سیاسیەوە، لەبەر ئەوەی لە باری سیاسیەوە شیانی نییە بە چەند پێشمەرگەیەکەوە ئەم کاری سیاسیە ئەنجام بدەیت و هەر وەها لە رووێ رێکخستنی شورشێکی جەماوەریەوە دیسان شیانی نییە و نموونەیەکی بەرچاو لە کاتی سەردانەکەی رۆحانی دا بۆ مەهاباد و چوونە پێشوازیکردنی بە وێنەکانی کوبودوەند، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا چالاک نییە، ئامادەگی نییە".