وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری داخستنى چه‌ندين ده‌زگاى ڕاگه‌ياندنى وه‌كو ڕاديۆ، تەلەفیزیۆن و چاپخانەی دا. هاوکات بڕیاریشی داوە چەندین مەلا لە وتاربێژی دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی وەک خۆیان ده‌ڵێن " خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن بۆ فكرى توندره‌وى". له‌مباره‌يه‌وه مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكای ڕاگەیاند " دورخستنەوەی وتاربێژ و داخستنى چه‌ند ده‌زگايه‌كى ڕاگه‌ياندن له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌يه تا بير‌ى توندڕه‌وى بڵاونه‌بێته‌وه و وه‌زاره‌تى ناوخوش به‌ڵگه‌ى مه‌ترسيدارى له سه‌ر ئه‌و ده‌زگاو ناوه‌ندانه هه‌يه كه بڕيارى داخستنيان دراوه به‌ڵام بەهۆی دادگا ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه ناوى هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و ناوه‌ندانه بڵاوبكه‌ينه‌وه".
سه‌ليم شوشكه‌يى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و يه‌كێک له‌و وتاربێژانه‌ى شارى هه‌ولێر کە بەم دواییانە له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه دوورخرايه‌وه به به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ڕاگەیاند "له ژێر په‌رده‌ى نه‌هێشتنى توندڕه‌وى لايه‌نێكى سياسى ته‌سفيه‌ى حيساباتى خۆى له‌گه‌ڵ لايه‌نه ئيسلاميیه‌كان كرد" .
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێرەوە