Accessibility links

مەهدی فەتاحی: تەنها دوو لایەنی مافیایی لە پرۆژەکانی هەرێمی کوردستاندا سوودمەندن


Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی
Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی

مەهدی فەتاحی: تەنها دوو لایەنی مافیایی لە پرۆژەکانی هەرێمی کوردستاندا سوودمەندن

لە هەفتەی رابوردوودا بریارێک لە لایەن پاریزگای سلێمانیەوە دەرچوو بۆ فرۆشتنی زەوی و زار بە کەسانی نە کورد کە نیگەرانیەکی زۆری نەک هەر لە لایەن هاووڵاتیانی سڵیمانی وە بەڵکو لە هەموو لایەکەوە درووست کردووە.

ئاخۆ بریارێکی لەو جۆرەدا تا چەند شیانی درووستکردنی مەترسیە بۆ سەر ئاسایش و ئاێیندەی هەرێمەکە؟ ئاخۆ بریارێکی لەو جۆرە چۆن دەدرێت بە بێ گەرانەوە بۆ ئەنجومەنی شارەکە، پەرلەمانی کوردستان وە یاخود ئەنجومەنی وەزیران ؟

Slemani
Slemani

رۆژنامەوان مەهدی فەتاحی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو نیگەرانیانە جێگای خۆیەتی، هەمیشە کە گلەو گازندە لە دەسەڵاتی کوردی و لە بەرپرسانی بەریوەبەراتی هەرێمی کوردستاندا کراوە، رەوا بوە. من تێناگەم بەرپرس چۆن بەرپرس نییە لە خاک، بەرپرس نییە لە ئاێیندەی ئەو خەڵکە، من بە ئەرکێکی نەتەوەیی هەموو تاکێکی کوردیش دەیزانم بەرامبەر بە خاک، بە زمان، بە مێژوو و هەر شتێک لەو شتانەی کە پەیوەندی بە بەرژەوەندیە باڵاکانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە ، دەنگ بەرزکەنەوە".

کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت" هیچ یەکێک لەو پرۆژە گەورە و زلهێزانەی باشوری کوردستان کە لەو بریارەدا باسی لێ دەکرێت لە قازانجی خەڵکدا نییە، وە هەموو ئەو پرۆژانە دوو لایەن، وەک لەملاو ئەولا دەبیستینەوە و خۆمیش زۆر جار ناوم لێ هێناوون، دوو لایەنی مافیا سوودمەندە، لایەنێکیان بەداخەوە گروپێکن لە ناو حیزبەکاندا بە ناو سیاسەتەوە کاری مافیایی ئەکەن و باندیان هەیە، لایەنێکی تریش بە ناو بازرگانی سەرمایەداریەوە بە هەمان شێوە، وە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە مێژووی بە لایەنی کەم لە 2004 بە دوواوە هیچ سوودێکی لەو پرۆژانەدا نەبینیوە و هەموو ئەو بریارانەش کە پەیوەندی بە پرۆژەی بازرگانیەوە هەیە لە قازانجی خەڵک نییە و لە دژی بەرژەوەندەکانی خەڵکە و لە رابوردووشدا ئەوە سەڵمێندراوە".

کاک مەهدی دەشڵێت" فرۆشتنی موڵک وە یاخود خاکی پاریزگاری سلێمانی، کارێکی باش نییە، بەس هێنانی (دبابە) و هێنانی لەشکەری بێگانە بە خیانەت نازانم، ئاسان کاری بۆ بە عەرەبکردن یا بۆ داگیرکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لە هەر کوێەوە بێت، خیانەتە و تەنها لەوە کوێ ناکەمەوە بە دەبابە و بە لەشکەری بێگانە بکەیت بە پێوەر بۆ خیانەت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:58 0:00

XS
SM
MD
LG