Accessibility links

هەڵمەت مەعروفی: دیمۆکرات ئەو چالاکیانە بە راسانەوەی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناو دەبات


Helmet Maaroufi
Helmet Maaroufi

هەڵمەت مەعروفی: دیمۆکرات ئەو چالاکیانە بە راسانەوەی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناو دەبات

لە درێژایی ئیمساڵدا چەند چالاکیەک لە لایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە هەندێ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وە بە تاێبەت لە ناوچەکانی دەوروبەری مەهاباد دا ئەنجام دراوە. ئاخۆ دیمۆکرات ئەو جۆرە چالاکیانە بە چی ناو دەبات؟

Shorish Manbari
Shorish Manbari

رۆژنامەوان هەڵمەت مەعروفی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت" ئێمە بۆ خۆمان وەکو ناوەندی هەواڵدەری رۆژی کورد بە گشتی بە دووادا جوون بۆ هەوڵەکە دەکەین، بەڵام حیزبی دیمۆکرات لە نەورۆی ئیمساڵدا وەکو راسانەوە نێوی بردووە، راسانەوەی خەبات لە کوردستانی خۆرهەڵات دووای بیست و چەند ساڵ لە بێدەنگی و نەبوونی خەباتی چەکداری".

کاک هەڵمەت هەر وەها دەڵێت" ئەوە رژیمە کە هێڕش دەکات، ئەوەی کە دیمۆکرات دەیکات جاری سەرەتایە بەڵام ئەوەی کە نێوی بنێن بڵێن چوەتەوە بۆ خەباتی چەکداری من تا ئێستا هەم لە قسەی حیزبی دیمۆکراتدا وە هەم بەو شێوەی کە رووێ داوە ناتوانین واێ ناو بنێن، بەڵام هەم دیمۆکرات و هەم کۆمەڵەش چوونەتەوە و بوونیان هەیە".

کاک هەڵمەت دەشڵێت" من وەکو خۆم بارودۆخەکە بە گونجاو دەزانم بۆ ئەو جۆرە چالاکیانە وە پێیم وابی دەبوایە زووتر دەستی پێیکردبا و کاتێک حیزبێک وەکو دیمۆکرات کە پێشینەی 70 ساڵی هەیە ناتوانێ وابە ئاسانی بکشێتەوە وە ئەوەش بە واتای بەردەوام بوونە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00

XS
SM
MD
LG