هەمیشە وێنە شیعریەکان گرنگی تایبەتی خۆیانیان هەبووە چ لە ڕووی ئەزمون و چ لە ڕووی زمان و موزیکی شیعریشەوە، لەو ڕوانگەیەوەی لێکۆڵینە ئەدەبییەکان دەرفەتێک نابوێرن لە کاتێکدا لەسەر شیعرێک دەدوێن باس لە وێنەی شیعری نەکەن.
ئەم بایەخپێدانەش دەگاتە ئەو ئاستەی کە بگوترێت تەنانەت بۆ یەک وێنەی شیعری ژمارەیەک خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.
وێنە شیعرییەکان لە ڕێی بەکارهێنانی زمان و بەخشینی موزیکێکی نەرم و یاری کردنێکی هونەریانە بە وشەکان بەهای ئیستاتیکیای وێنە شیعرییەکە نیشان دەدات.
بۆ خۆم ئه‌و بڕوایه‌م هه‌یه، هه‌رچه‌ندێک ڕۆژه‌کانی ژیان زبر تر بن ئه‌وا شیعره‌کان جوانتر و ڕوونتر و سازگارانه تر ده‌خوێنن.
پەیامەکانی ژانری فەرهەنگی شیعر پەیامێکی پیرۆزە و هێشتنەوەی بە پیرۆزی بەشێکە لەو ئەرکەی لە ئەستۆی شاعیردایە.
ئایا ده‌کرێت بگوترێت شیعر ته‌نها بۆ نوسینه‌وه‌ی هزری شاعیر خۆی سنورداره؟
"نهێنییه‌کانی به‌فر" دیوانێکی نوێی (هیڤا په‌ناهی) ه به زمانی ئینگلیزی، ئایا ئه‌م شاعیره‌مان په‌یامێکی تایبه‌تی هه‌یه له ڕێی ئه‌م دیوانه‌یه‌وه تا به خوێنه‌رانی ئینگلیزی زمانی بگه‌نێت؟
ئایا ده‌کرێت بگوترێت بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعرێک سه‌ره‌تا یان ده‌ستپێکی داڕشتنی شیعرێکی تره؟
ئایا بۆ نوسینی هه‌ر شیعرێک پێویسته تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخیبوون ڕه‌چاو بکرێت؟
ئایا هه‌ر ته‌نها بوێری به‌سه بۆ داهێنان له شیعردا؟
ئایا ( هیڤا په‌ناهی) شاعیر ده‌توانێت بێ بیرکردنه‌وه له ژیانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌که‌ی یاریه جوانه‌کانی له‌گه‌ڵ شیعردا بکات؟
(دکتۆر هیڤا په‌ناهی) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: