Accessibility links

ساڵح موسلم: ئەوەی دیمستۆرا ووتی درووست نەبوو، فیدرالیزمیش باشترین چارەسەرە بۆ سوریا


Salih Muslim
Salih Muslim

ساڵح موسلم: ئەوەی دیمستۆرا ووتی درووست نەبوو، فیدرالیزمیش باشترین چارەسەرە بۆ سوریا

لە چەند رۆژی رابوردوودا نوێنەری تاێبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیفان دیمستۆرا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا و لە بەرامبەر پرسیارێکدا رێژەی کوردی لە سوریا بە 5% هەژمارد و هەر وەها ووتی فیدرالیزم پەست و تۆڕەی سوریەکان دەکات، کە بەم قسانە کوردیشی تۆڕە کرد. ئاخۆ کەسێکی لەو ئاستەدا چۆن دەبێ بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکان وەڵامێکی وا سەرپێیانە بدات؟

U.N. mediator for Syria Staffan de Mistura
U.N. mediator for Syria Staffan de Mistura

ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک – پەیەدە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵێ تەڤگەرا جڤاکا دیمۆکراتیک وەڵامی دابوەوە، ئەوەی کە ووتی شتێکی درووست نەبوو، مەخابن تا ئێستاش نازانی رێژەی کورد چەندە لە سوریا وە چەند کورد لە سوریادا دانیشتوون، کەسێکی وەکو ئەو دەبێ راستیەکان بزانێت، ئەو هەر وەها ووتویە گوایە فیدرالیزم ئاستەنگ درووست دەکات، ئەوەش کارێکی باش نییە، ئەگەر پێشنیارێکی تری لە جێگای فیدرالیزم هەیە با پێشکەشی بکات، راستیەکەی ئەگەر ئەوان دەیانەوێ سوریا بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە فیدرالیزم تەنها چارەسەریەکە".

کاک ساڵح هەر وەها دەڵێت" دوور خستنی ئێمە لە کۆبۆنەوەکاندا بە دەستی دیمستۆرا دا نییە، بە ڵکو بە دەستی وڵاتە زلهێزەکاندایە وەکو روسیا، ئەمەریکا و هەر وەها کاریکی وڵاتانی تریش هەیە، جا ئەوانن کە بۆ چارەسەری سیاسی سوریا بریار دەدەن و دیمستۆراش پیادەی دەکات وە چارەسەری سوریا لە رێگای سیستمێکی نە ناوەندیەوە دێت، سیستمی نە ناوەندیش یان فیدرالیزمە یان شتێک لە شێوەی فیدرالیزم".

کاک ساڵح هەر وەها دەڵێت" ئێمە چاوەرێ ناکەین دیمستۆرا داوای لێبۆردن بکات و داواشی لێ ناکەین، تەنها دەڵێن ئاگاهی خۆێ سەرە راست بکات، ئەو زانیارانەی لا هەیە راست بکاتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:14 0:00

XS
SM
MD
LG