له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) دوو ته‌وه‌ر باسده‌کرێن، یەکەمیان چارەسەری قەیرانە سیاسییەکانی هەرێمی وکوردستان و دووهەمیشیان تورکیا و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی.
یه‌که‌م: چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامە پیرۆزباییەکەیدا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە جارێکی تریش داوا لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەکات تا پاش جەژن کۆببنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە سیاسیە چەقبەستوەکەی هەرێمی کوردستان.
بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت " لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی تر جەخت لە ناوەڕۆكی پەیامەكەم بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە 23ـی 6ـی 2016 دەكەمەوە و هیوادارم دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە."
بڕیار بۆ ڕیفراندۆم وەک زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان دەڵێن پێویستی بە بڕیاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام پەرلەمان لە ئێستادا پەرلەمانێکی پەک کەوتووە و لاوازە و ناتوانێت بگاتە بڕیارە چارەنوسسازەکان لەوانە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدا.
هێشتا کۆ دەنگی لەسەر ڕیفراندۆم لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا نەهاتۆتە ئاراوە و تەنانەت لەسەر دۆسێی پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدادا بە تایبەتی کە ئێستا دوو ڕوانینی تەواو جیاواز دەبینرێن لەم پەیوەندیانەدا یەکێکیان بڕوا نەمان بە بەغدایە و ئەوی تریشیان بڕوابوونە بەوەی چارەسەری کێشەی کورد لە عێراقدا لە بەغدایە نەک لە شوێنی تر.
شیکەرەوە لەو بڕوایەدان هەموو شتێک لە هەرێمی کوردستاندا بە سیاسی کراوە و تا ئەم قەیرانە ئاڵۆزە سیاسیەش لە ئارادا بێت هیچ ئەگەرێک بۆ هەنگاونانی بەرەوپێش لە ئاسۆدا نابینرێت.
ئایا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردن هه‌یه؟
ئایا لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌توانن بگه‌نه کۆده‌نگییه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردن؟
ئایا ده‌سه‌ڵاتداران له باشور تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران و بۆ ڕێبازه‌کانی تورکیا له ناوچه‌که‌دا؟
دکتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب، پسپۆڕی سیاسی و یاسایی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دووهه‌م: تورکیا و په‌یوه‌ندییه‌کانی.
تورکیا لە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵ وڵاتانی سەر دەریای ڕەش و هەروەهاش دەریای سپی ناوەڕاست، وەک بن عەلی یڵدرم باسی دەکات.
ئەم لێدوانەی سەرەک وەزیری تورکیا بە ماوەیەکی کەم بوو پاش مۆرکردنی ڕێکەوتنی تورکیا و ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئانکەرە و تەلئەڤیڤ و هەروەها تەنها یەک ڕۆژیش بوو پاش نامەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بۆ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا کە تیایدا پەشیمانی خۆی دەربڕیبوو بەرامبەر خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە مانگی یازدەی ساڵی 2015دا.
بن عەلی یڵدرم دەڵێت ئامانجی تورکیا هەر تەنها لە پەیوەندیەکان لەگەڵ ڕوسیا و میسردا نییە بەڵکو تەواوی وڵاتە دراوسێکانی تورکیاشە و دەشڵێت هەر بۆیەشە ئانکەرە ژمارەی دۆستەکانی زیاد دەکات و ژمارەی دوژمنەکانیشی کەم دەکاتەوە.
بۆچی له ئێستادا توکیا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا باش بکاته‌وه؟
ئایا تورکیا و ئێران ده‌توانن ڕێکبکه‌ون له کاتێکدا هه‌ریه‌که‌یان نوێنه‌رایه‌تی جه‌مسه‌رێکی ئاینزایی ده‌که‌ن؟
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تورکیا چه‌ندێک په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی کورده‌وه هه‌ن له ناوچه‌که‌دا؟
(خه‌بات نه‌وزاد) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.