گۆرانیبێژمان ئێجگار زۆرن، به‌ڵام کامیان ده‌توانێت لای گوێگرانی خۆی به‌ردوام ئاماده‌یی هه‌بێت؟
به تایبه‌تی له‌م سه‌روه‌خته‌دا که زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌ییه‌ک له هونه‌ری گۆرانی و موزیکی کوردی‌دا هه‌یه، بۆیه ئه‌رکی گۆرانیبێژی داهێنه‌ر سه‌خت ده‌بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌روا ئاسان نییه تا کارێکی داهێنه‌رانه‌ی هونه‌ری بتوانێت په‌یامه هونه‌ری و مرۆڤ دۆستانه‌که‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ڵام که‌م نین ئه‌وانه‌ی وه‌ک هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن و داهێنه‌ر ده‌رکه‌وتوون و خه‌مه ڕاسته‌قینه‌که‌یان هه‌نگاونانی به‌ره‌و پێشه له گۆرانی و موزیک‌دا نه‌ک مه‌به‌ستی تر.
هه‌رگیز ناکرێت ژماره‌ی گوێگرانی گۆرانییه‌ک بکرێته پێوانه بۆ داهێنانی هونه‌رمه‌ندێک، گه‌لێک گۆرانیبێژ هه‌ن ژماره‌یه‌کی که‌می گوێگریان هه‌یه به‌ڵام هونه‌ره‌که‌یان ده‌چنه خانه‌ی شاکاری هونه‌رییه‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێک گۆرانییش هه‌ن خه‌ڵکێکی زۆر گوێی لێده‌گرن به‌ڵام هه‌رگیز له نزمترین ئاستی باسکردنی گۆرانیشدا به‌سه‌ر زاردا نایه‌ن.
ئایا چ شتێک ده‌بێته پێوانه بۆ گۆرانییه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردی؟
(فرمێسک) ده‌نگێکی به‌سۆز و خاوه‌نی ئاوازێکی هه‌ست بزوێن.
له چه‌ند گۆرانیهکیدا که کلیپ کراون ده‌بینم ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه گۆرانی له پێناو گۆرانیدا بچڕێت، به‌ڵکو به گیانی گۆرانییه‌که‌دا ڕۆده‌چێت و هه‌ناسه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ به ده‌نگ و ئاواز ده‌کات و وه‌ک بڵێی ئاواز و ده‌نگ و وشه‌کان پێکه‌وه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی گۆرانی وتن بکه‌ن. هه‌ر بۆیه‌شه له‌گه‌ڵ گوێ ڕادێران بۆ گۆرانییه‌کانی (فرمێسک)هه‌ست و نه‌ست پێکڕا ڕاده‌مێنن و نغرۆی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵ ده‌بن و ئیتر یاده‌وه‌رییه خۆش و ناخۆشه‌کانیش ده‌که‌ونه سه‌ره‌تاتکێ کردن و یارییه‌کی جوان له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کاندا ده‌که‌ن.
هه‌ڵسه‌نگاندن و باسکردن له ڕه‌هه‌ندی ئیستاتیکایی گۆرانییه‌کانی (فرمێسک) هه‌روا سانا نین، چونکه ده‌شێت هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کییه‌که ئه‌وه بێت به خۆمان بزانین یان نه‌زانین، جوانییه نه‌رمه‌کانی هونه‌ر ده‌چێته ناخمانه‌وه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی جوانی کاره هونه‌رییه‌که پێویستی به پرسکردن نییه تا جوانییه‌کانی خۆیمان بۆ نومایشت بکات.
ئایا کاتێک (فرمێسک) گۆرانی ده‌چڕێت ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوروشته‌ی فرمێسکه‌کانی خۆیه‌تی؟ یان نزیکمان ده‌کاته‌وه له سنوره‌کانی ڕۆح؟
کاتێکیش باس له هونه‌ری گۆرانی و موزیک ده‌که‌ین ده‌بێت باسێکیش له دووباره‌کردنه‌وه‌ی گۆرانی و دیارده‌ی لاسایی کردنه‌وه‌ش بکه‌ین که ده‌کرێت بگوترێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک و لای هه‌ندێک گۆرانیبێژ بونه‌ته دیارده.
کاتێک گۆرانیبێژێکی ئه‌م سه‌روه‌خته دێت و گۆرانییه‌کی هونه‌رمه‌ندێکی تر دووباره ده‌کاته‌وه، مه‌رج نییه بتوانێت هه‌مان ئاستی جوانکاری و هه‌ستی قوڵی هونه‌رمه‌ندی یه‌که‌م دروستبکاته‌وه، به مانایه‌کی تر مه‌رج نییه ئه‌و چێژه‌ی له گۆرانییه‌کی پێش 50 ساڵ وه‌رده‌گیرا، ئێستا له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی نوێترین ته‌کنه‌لۆژیاشدا گه‌ر هه‌مان گۆرانی که‌سێکی تر بیڵێته‌وه هه‌مان ئاستی چێژ لێوه‌رگرتنی هه‌بێت.
ئایا لێکچوونی ستایڵه‌کانی گۆرانی وتن به زیانی به‌ره‌وپێشچوونی گۆرانی کوردی ده‌که‌وێته‌وه؟
ناشبێت ئه‌وه له بیر بکه‌ین که شاکاره‌کان له هه‌وڵه ناوازه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخێتی خۆیان ده‌پارێزن و گۆرانی ده‌که‌نه ناسنامه‌یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه و پهساپۆرتێکیش بۆ گه‌یاندنی فه‌رهه‌نگه‌کان به یه‌کتری.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (فرمێسک) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا: