Accessibility links

ئامەد شاهۆ: هێشتا زانیاری بە دەستمان نەگەیشتووە کە گەریلاکانی ئێمە هێڕشەکەی رێژاویان ئەنجام دابێت


Amed Shaho
Amed Shaho

ئامەد شاهۆ: هێشتا زانیاری بە دەستمان نەگەیشتووە کە گەریلاکانی ئێمە هێڕشەکەی رێژاویان ئەنجام دابێت

لە رۆژی یەکشەممە هەندێ لە میدیاکانی نزدیک بە دەوڵەتی ئێران لە نێوانیاندا تابناک باس لە رووداوەکەی رێژاو – داڵاهۆێ ئوستانی کرماشانیان کرد کە گوایە کاروانی ماشینەکانی دکتۆر هیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە نوێنەریی شاە ئاباد – ئیسلام ئاباد لە ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامی ئێران لە لایەن گەریلاکانی پەژاکەوە هێڕشی کراوەتە سەر کە لە دەرئەنجام دوو کەس کوژراوون و کەسانێکی تریش بریندار بوونە.

PJAK
PJAK

ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پژاک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵێ لە ناوچەی رێژاو کە هێڕشەکە تێدا ئەنجام دراوە گەریلاکانی ئێمە هەن وە ئەو کەسانەش کە چوونەتە ئەو ناوچە ئاگادار بوونە کە هێزی ئێمە لە ناوچەکەدا هەبوونیان هەیە و پێشتریش هەندێ رووداوی وەکو پێکدادان لە ناوچەکەدا رووی داوە، بەڵام تا ئێستا لە ناوخۆ زانیاریەکی وەها بە دەست ئێمە نەگەیشتووە کە گوایە ئەو چالاکیە هێزەکانی ئێمە کردبێت یان هێزەکانی ئێمە نەیانکردبێت، ئێمە چاوەڕوانی زانیاری ناوخۆێن، کە ئەو زانیارانە بگاتە دەستی ئێمە دوواتر ئێمە بۆ رای گشتی ئەوە پشت راست دەکەینەوە کە گوایە ئەوە چالاکی ئێمە بێت وە یاخود هەی ئێمە نەبێت".

کاک ئامەد هەر وەها دەڵێت" ئێمە بەگشتی وەکو پەژاک بە تاێبەت لە جاران هۆشداریمان داوەتە کاربە دەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر ئەوانە لە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگای کوردی ، لە ناوبردنی چاندی کوردەواری یان دیسان مەترسی بۆ سەر نەتەوەکەمان یان ئەو دەسەکەوتانە بۆ گەلی کورد چ وەکو لایەن یان تاکێک لە نێۆخۆیی رۆژهەڵاتدا پیرۆزییەکانی گەلەکەمان بکەنە ئامانج، ئەو کات ئێمە وەکو پەژاک لە بەرامبەر ئەو کەس یان ئەو لایەنانە بێدەنگ نابین".

کاک ئامەد دەشڵێت" ئێمە وەکو پەژاک هەر لە دامەزراندنی خۆمانەوە تا ئەمرۆ بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو لایەک ئەوە بوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە هەمئاهەنگی ، پێویستی بە یەکگرتنەوە، پێویستی بەوە هەیە کە پێکەوە لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا خەبات بکەین، جم و جۆڵ بکەین، چونکە ئەگەر وا نەبێت لایەنەکان گورزی کوشندەیان بەر ئەکەوێت، شکەست دەبن، دیسان ئەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ورەی گەلی کورد جارێکی دیکە بشکێنرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:37 0:00

پاش وتو وێژەکەمان لەگەڵ کاک ئامەد لە لایەن پژاکەوە ئەم ئاگاداریەمان پێیگەیشت:

بۆ ڕای گشتی

دوێنێ یەکشەممە بەرواری 20ی پوشپەڕی 1395 هەتاوی، لە ناوچەی رێژاو سەر بە شاری داڵاهو، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان، ژمارەیەک لە بەرپرسارنی ئیداری و ئەمنیەتی پارێزگای کرماشان کوژران و بریندار بوون. هەندێک لە راگەیاندنەکانی ناوخۆیی و دەرەکی به بێ هیچ لێکۆڵین و روون بوونەوەیەک لە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە، بە شێوازێکی ناراستەوخۆ بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە دەخەنە ئەستۆی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK. بە ڕای گشتی رادەگەیەنین کە ئەو پێکدادان و هێرشە هیچ پەیوەندیەکی بە یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRKوە نیە و هەر جۆرە ئیدعایەک لەو بارەیەوە زۆر بە ئاشکرایی رەد دەکەینەوە.

فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK

http://pjak.eu/ku/?p=4594

XS
SM
MD
LG