دکتۆر کامەران مەنتک: خەڵکی کوردستان هەر لەسەرەتاوە گومانی لەو پەیوەندیانەدا هەبوە
هەرێمی کوردستان لە دوو – سێ دەیەی رابوردوودا سەرەرای ئەوەی لە رووێ ئاسایش و ئارامیەوە لە عێراق جیا کراوەتەوە، بەڵام کەم ئەو ئارامییەی کە باسی لێ دەکرێت بە خۆیەوە بینیوە، بە تاێبەتی لەم ساڵانەی دواییەدا و هەر جار رووداوێک دەیهەژێنێ.
ئێستاکە پاش بڵاوبۆنەوەی هەزاران ئیمێل و بەڵگەنامەی ئاکەپە ، پارتی فەرمانرەوای تورکیا لە لایەین مەڵپەری ویکیلێکسەوە، هەندێ لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کەسانێک لە هەرە کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستاندا تییەوە گلاوون.
ئاخۆ ئەم بەڵگانە تا چەند پشت راست دەکرێن و یاساکانی عێراقی و هەرێم چۆن دەرواننە ئەو جۆرە پەیوەندیانە؟
دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من پێیم وایە هەموو ئەو زانیارانیانەی کە لە ناو ئەو بەڵگانەدا هاتوون هیچ شکم لێ نیین، خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتاوە گومانی لەو پەیوەندیانەدا هەبوە و ئەو جۆرە پەیوەندی و وابەستە بوونە شاراوە نەبوە".
دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت" گرنگی بلاوبۆنەوە ئەو نامانە ئەوەیە کە لە ئاێیندەدا دەکرێ وەکو بەڵگەنامە بۆ تاوانبارکردنی ئەو کەسانە لە دادگاکاندا رۆڵێکی زۆر زۆر گرنگ ببێنێت و بڵاوبۆنەوەی بەڵگەنامە شتێکی نوێ نییە لە هەرێمی کوردستاندا لەبەر ئەوەی لە 2003 یش کە رژێمی عێراق رووخا بە دەیان بەڵگەنامە بڵاوبوەوە کە بەشێکی زۆر لەو بەرپرسانەی کە ئێستاکە لە بەرپرسیارەتی ماونەتەوە دیار بوو دەرکەوت کە لە ژێرەوە ژێر بە ژێر دەستیان لەگەڵ دەزگاە جاسوسیەکانی عێراقدا هەبوە".
دکتۆر کامەران دەشڵێت" ئەو بەڵگانە ناکرێ بە ئارەزۆێ خۆیان شێکردنەوەی بۆ بکرێ، ئەمانە داکێۆمەنتن، کە تا رادەیەکی زۆر جێ باوەرین، ئەو داێکۆمەنتانە پێویستە دادگاکان وە یاخود داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان سەودای لەگەڵ بکا".