له شارى هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێكه ڕێ و شوێنى ئه‌منى گيراوه‌ته‌به‌ر و چه‌ند شوێنێک داخراون. شه‌قامى ئيسكان كه به يه‌كێک له قه‌له‌بالغترين شه‌قام داده‌نرێت له هه‌ردوو لاوه قه‌ده‌غه كراوه ئۆتۆمبێل هاتوچۆى تيدا بكات و هه‌روه‌ها شه‌قامى سه‌ره‌كى بۆ به‌رده‌م قه‌ڵاى هه‌ولێر و بازاڕى گه‌وره و چه‌ند شوێنێكى تريش به به‌ربه‌ستى كۆنكريتى داخراون.
تارق گه‌ردى به‌رێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر ڕایگەیاند داعش له زور لاوه شكاوه بويه ئحتيمالى ئه‌وه هه‌يه بیانەوێت كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى بكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له چه‌ند وڵاتی ئەوروپا ئەنجامیان داوە.
سەبارەت بەوەی كه ئايا هيچ زانياريه‌كى دروست هەیە داعش ده‌يه‌وێت ته‌قينه‌وه ياخود هێرشى تر بكات، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ڕاگەیاند "نه‌خێر هيچ زانياريه‌كى ده‌قيق نيیه، به‌ڵام دائيمه‌ن وارده داعش بيه‌وێ هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تى هه‌بيت شه‌ڕه ڕۆژانه ده‌بينين له شاره‌كانى ئه‌ورۆپا ده‌يكات وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له‌به‌غدا ڕۆژانه ده‌یكات و ژماره‌يه‌كى زور له خه‌ڵك ده‌كوژرێن.
له‌م ماوه‌يه‌دا به‌هۆى شه‌ڕ و ئاڵۆزى نێوان سوپاى عێراق و چه‌كدارانى داعش ژماره‌يه‌كى زور له خه‌ڵكى ژێر ده‌ستى داعش خويان گه‌يانده ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هاتنه هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر گوتى به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕ و عه‌مه‌لياتانه‌ى ناوچه‌ى گه‌ياره ، خه‌ڵكێكى زور له‌و گوندانه ئاواره بوون و هاتنه هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند كه‌سێك له‌وانه پێشتر له‌گه‌ڵ داعش ئيشيان ده‌كرد بۆيه گومانى ئه‌وه ده‌كرێت كه له‌وانه‌يه چه‌ند كه‌سێك له‌وانه به‌شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان خوى بخاته ناو شاره‌كان.
لەم بارەیەوە پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحمەد زێباری ئەم ڕاپۆرتی بۆ ناردوین