شیعر له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیاندا ئاماده‌یی هه‌یه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی سنوره جوگرافیاییه‌کان.
له‌م سه‌روه‌خته‌دا که ده‌گوترێت ڕۆمان هه‌نگاوی ڕژدی خۆی ده‌بڕێت له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن هێشتاش شیعر گرنگی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه له ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانه‌وه.
میوانی ئه‌مڕۆی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) ژیان و چاوه‌ڕوانیه‌کانی، زه‌مه‌ن و مه‌ینه‌تیه‌کانی، نیشتمان و غه‌ریبی و، عه‌شق و نهێنیه‌کانی مه‌رگ، جوانی و یاده‌وه‌ری ده‌نوسێته‌وه، به شێوه‌یه‌ک که دیالۆگێکی ئێجگار تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕۆحی خوێنه‌ردا دێنێته ئاراوه.
سابیر سدیق له شیعرێکیدا باس له‌وه ده‌کات له‌وێیه له دوڕیانی چاوه‌ڕوانیدایه، بۆیه جێی خۆیه‌تی لێی بپرسم کام چاوهڕوانیهیه؟ بۆ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه؟
ئایا ژیانی شاعیرێکی وه‌ک (سابیر سدیق) به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه ده‌گرێت؟
شیعره جوانه‌کان به تایبه‌تی کاتێک وێنه‌کان و زمان پێکه‌وه ئاوێزانی یه‌کدی ده‌بن، ئه‌وانه‌ن له هزری خوێنهریاندا ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام باخچه‌کانی ژیان ڕه‌نگڕێژ ده‌که‌ن و ئاوپڕژێنی هه‌ناسه‌کانی ژیان ده‌که‌ن.
ژیان لای (سابیر سدیق) ی شاعیر چ مانایه‌ک هه‌ڵده‌گرێت، ئایا هه‌ر شیعره به ته‌نیا خۆشه‌ویستی بۆ ژیان ده‌رببڕێت؟
"ببورن....
بەخۆم و مەراقێکی شینەوە ،
تا ئەو خوارە چووم ،
تا... ژیان بێنمە پێش چاوی خۆم."
هه‌ر کاتێک شیعرێکی (سابیر سدیق) ده‌خوێنمه‌وه وه‌هام هه‌ست کردوه خودی شاعیر هه‌نگاو به هه‌نگاو لهگهڵخوێندنهوهمدا ئاماده‌بووه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت له پیاسه‌یه‌کدا بین پێکه‌وه له دارستانی جهجاڵیهکانی ژیاندا و ئه‌ویش دیمه‌نه‌کانم نیشان ده‌دات و ده‌یه‌وێت بڵێت ئا ئه‌مه‌یه ژیان له‌م شیعره‌دا.
چه‌مکی ژیان له شیعره‌کانی (سابیر سدیق) دا کۆڵه‌که و بنچینه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه، به ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌توانم بڵێم ململانێکانی ئه‌م شاعیره‌مان له‌گه‌ڵ ژیاندا پێکهاته گرنگ و جوانه‌کانی بونیادی شیعری ئه‌م شاعیره‌مانه.
زه‌مان به پڕتاو ده‌ڕوا
خێرا خێرا ڕه‌نگی شته‌كان ده‌گۆڕێ
(ئه‌و) سه‌ری ده‌نێ به دڵمه‌وه
به كاوه‌خۆ به كۆمه‌ڵێ حه‌رفی تازه‌م ئاشنا ده‌كا
تا سه‌ر له‌نوێ له‌گه‌ڵ خێرای زه‌مانا
خۆمی پێ بنووسمه‌وه
تا سه‌ر له نوێ..
ده‌كرێ.. ئێوه‌ش سه‌ر له‌نوێ
بهكاوهخۆی ژیانتان بنووسنه‌وه
(سابیر سدیق) ی شاعیر له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: