هەوڵێکی تر لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکانی هەرێم.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی ڕاسپاردوە تا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا کۆببێتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک و هێنانە دەرەوەی هەرێم لەم بنبەستە سیاسییەی تێیکەوتووە.
دکتۆر فوئاد حوسەین لەگەڵ زۆرێک لە لایەنەکاندا کۆبۆتەوە بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێک لەسەر ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی ڕانەگەیەندراون.
ئایا ئاسۆیەک بۆ چارەسەر هەیە؟
دکتۆر سەردار قادر، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی لەوبڕوایەدایە ئەگەر چارەسەریش هەبێت ئەوا بە زوویی نابێت چونکە وەک دەڵێت هیچ شتێکی نوێ لە ڕەوشەکەدا نەهاتۆتە ئاراوە کە جێی دڵخۆشی بێت و لە لایەن لایەنەکانەوە خرابێتە بەردەست بۆ چارەسەرکردن و دەشڵێت ئەم هەنگاوانەی دەنرێن لەژێر فشاری ڕای گشتیدایە و لەبەر مەترسییە دەرەکییەکانیشن.
(نەبوونی ئاشتەوایی لە هەرێمی کوردستان کوردی کردووە بە دوو بەرەوە)
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سەردار قادر باسیش لەوە دەکات بۆچی لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵگایەک دروست نەبووە لەسەر بنچینەی نیشتمانی بەڵکو کۆمەڵگایەکە لەسەر بنچینەی حیزبایەتیە و ئەمەش وەهای کردووە کە لەوانەیە وەک دەڵێت "نەخشەی هەڵبژاردن لە ساڵی ئایندەشدا ئەگەر کرا ئەوا وەک خۆی بمێنێتەوە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: