ئایا بۆ شاعیرێک هه‌ر ئه‌وه‌نده گرنگه که ده‌قێک بنوسێت و بڵاوی بکاته‌وه یان مانه‌وه گرنگتره له هزری نه‌ته‌وه‌که‌یدا؟! مانه‌وه له هزری نه‌ته‌وه‌یه‌کدا کارێکی هه‌روا سانا نییه به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی قورسه و کارکردنێکی قورستریشی ده‌وێت.
ئه‌حمه‌دی خانی چۆن ده‌یتوانی تا ئێستامان به زیندویی بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر (مهم و زین) ه‌که‌ی هه‌ر ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی ئهڤیندارییهک بووایه. حاجی قادری کۆیه، چۆن ده‌یتوانی تا ئێستا له ناوماندا بێت، ئه‌گه‌ر شیعره‌کانی باسی ئه‌مڕۆی ئێمه‌یان نه‌کردبا، نالی چۆن وه‌ک نالی ده‌ناسرا ئه‌گه‌ر نهینوسیبا "هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ تالیبی مه‌عنا ده‌کا".
ئه‌ی مه‌حوی چۆن ده‌یتوانی بگاته عه‌رشی لوتکه ئه‌گه‌ر گومانه‌کانی به‌رامبه‌ر به بوون تا ئێستا بڕیان نه‌کردبایه؟!
(عەبدوڵا پەشێو) زیاتر لە 40 ساڵ لەمەوبەر 12 وانە بۆ منداڵانی کورد دەنوسێت، ئێستاش دەکرێت گەورەکان ئەو وانانە بخوێنن.
(عەبدوڵا پەشێو) لە کۆتایی شەستەکان یان سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا شیعری (لەدەستم دێ دەنوسێت) بەڵام لەم یەک دوو ساڵەی ڕابردوودا ڕەخنەی لێدەگیرێت.
(په‌شێو) چه‌ندێک دووربێت لێمان، هه‌زار ئه‌وه‌نده نزیکه، چونکه هیچ کاتێک و له هیچ ڕۆژێکی ژیانیدا ته‌نیا جێی نه‌هێشتوین، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێک لێمان توڕه ده‌بێت و هه‌موو شه‌وێکیش خه‌ونمان پێوه ده‌بینێت.
شیعره‌کانی په‌شێو هه‌میشه لێوان لێ‌ون له خۆشه‌ویستی و وابه‌سته‌یی به نیشتمانه خه‌مباره‌که‌یه‌وه. له سه‌روه‌ختی دیکتاتۆریه‌تدا زمانی شیعری عه‌بدوڵا په‌شێو زمانێکی شۆڕشگێڕانه بووه و باسه‌کانیشی ئاخاوتن بووه له‌سه‌ر پشتیوانی قوربانی و دژایه‌تیکردنی جه‌لاد.
له یادمه سه‌ره‌تاکانی ساڵانی نه‌وت بوو 1992-1993 له هه‌ولێربووم ، له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕوناکبیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان (مه‌حمود زامدار) باسمان له شیعر بوو و پێی وتم ئه‌م پیاوه هه‌ر به شاعیری له‌دایک بووه و هه‌ر ده‌بوایه ببێت به شاعیر.
له پاش ڕاپه‌ڕینیشه‌وه (په‌شێو) زمانێکی تر ده‌کات به به‌ری شیعره‌کانیدا و جارێکی تر هیواکان نانوسێته‌وه. ئه‌مجاره‌یان په‌شێو هاوکاتی ده‌قه ڕۆمانسیه‌کانی، توڕه‌ییه شاعیرانه‌که‌ی ڕاشکاوانه ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی و هێنده‌ش ڕوون ده‌نوسێت که‌ئاسان ده‌گاته لای خوێنه‌ر و بیسه‌ری شیعره‌کانی، به شێوه‌یه‌ک زۆر جار ئێمه‌ی خوێنه‌ری ئه‌م شیعرانه‌ی په‌شێو له وه‌ڵامی زۆرێک له پرسیاره‌کاندا به وێنه شیعرییه‌کانی عه‌بدوڵا په‌شێو وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
له ڕووی وابه‌سته‌یی سیاسیه‌وه په‌شێو وه‌ک چۆن سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه، ئاوه‌هاش زمانی شیعری خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ وتنی ڕاستیه‌کان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دزێویه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارییه‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که عه‌بدوڵا په‌شێو دوور له نیشتمان ده‌ژی به‌ڵام نیشتمان و مه‌ینه‌تییه‌کانی نیشتمان و خه‌مه‌کانی نیشتمان ئاماده‌ییه‌کی هه‌میشه‌ییان هه‌یه له ژیانی په‌شێوی شاعیردا، ئاماده‌ییه‌ک که گوندی بیرکۆت چاویه‌تی و هه‌ولێر ده‌ستی و سلێمانی قه‌ڵه‌م و دهۆک چاوه‌ڕوانی و زاخۆ دهلالیهتی و کرماشان خۆشه‌ویستی و سنه ته‌وێڵی و سابڵاخ توانایی و ئامه‌د هه‌نگاو و ماردین هه‌ناسه و قامیشلو مێژوو و کۆبانیش بهرخۆدانیهتی.
ئه‌و دوازده وانه‌یه‌ی بۆ منداڵانی کوردی نوسین، ئایا پڕۆژه‌یه‌کی وه‌ها له‌به‌رده‌ستی (پەشێو) ی شاعیردا هەیە بۆ ئێستا بیست و چوار وانه بۆ گه‌وره‌کانی کورد بنوسیت؟
زۆرێک له‌و بڕوایه‌دان عه‌بدوڵا په‌شێو پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ی له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ژیاوه، ئه‌وجا له بیری چه‌پگه‌رایی دوورکه‌وتۆته‌وه، بۆ ئه‌م ڕوانینه‌ش دیوانه شیعری ( شه‌و نییه خه‌ونتان پێوه نه‌بینم) ده‌که‌نه به‌ڵگه بۆ ڕوانینه‌کانیان، ئایا ئه‌مه وایه؟
(عەبدوڵا پەشێو) لە بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: