لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن' یەکەمیان گەندەڵی لە عێراق و دووهەمیشیان کارەساتی داگیرکردنی شەنگال و تراژیدیای ئێزدییەکان.
یەکەم: عێراق و گەندەڵییە دارایی و سیاسییەکان.
دەشێت دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق بە یەکێک لە دانیشتنە گرنگەکانی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە دابنرێت بە تایبەتی کاتێک گەورە کاربەدەستێکی وڵاتەکە بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێت و ئەو کاربەدەستە ڕاشکاوانە و بەبێ هیچ دوودڵییەک ناوی گەورە بەرپرسانی تری عێراق دەبات و بە گەندەڵی تۆمەتباریان دەکات.
خالید ئەلعوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت بە مەبەستی لێپێچینەوە لەو دۆسێیانەی وەک (عالیە نوسەیف جاسم) ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت دۆسێی گەندەڵین و دەبێت وەزیری بەرگری لە کارەکەی دووربخرێتەوە و دادگاییش بکرێت.
لە دەمی پرسیار و وەڵامەکاندا (ئەلعوبەیدی) (عالیە) بە گەندەڵی گوناهبار دەکات و دەڵێت تا ئێستا هەشت داوای یاسایی لەسەرە و پۆستەکەی خۆیی وەک ئەندامی پەرلەمان بەکارهێناوە تا بەدواداچوون لەسەر ئەو داوا یاساییانە نەکرێت.
نە هەر ئەوەندە بێجگە لەوەی ناوی ژمارەیەک ئەندامی تری پەرلەمان دەبات چۆن ویستویانە سود لە کۆنتراکتەکانی وەزارەتی بەرگری ببینن، ناوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش (سەلیم ئەلجبوری) دەهێنێت و بە گەندەڵە گەورەکە ناودێری دەکات.
لێرەوە ئەو بەرپرسانەی عێراق ڕووبەڕووی شەرمەزارییەکی سیاسیی و بەڕێوەبردنی گەورە دەبنەوە و یەک داوای یاسایی لەسەر ئەوی تریان تۆمار دەکات.
بەڵام وەک چاو‌دێر دەڵێن ئەم ڕەوشە دەشێت کاردانەوەی نەرێنی هەبێت لەسەر تاکە کەسەکان، بەڵام بە وەرچەرخانێکی ئەرێنیانەی کاری پەرلەمانیی باسی دەکەن.
ئایا هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسێکانی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌شێت وه‌ک هه‌نگاوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لێی بڕوانرێت؟
دوو گه‌وره کاربه‌ده‌ستی عه‌ره‌بی سوننه یه‌ک ئه‌وه‌ی تریان به گه‌نده‌ڵی تاوانبار ده‌کات، ئایا ئه‌مه به‌شێکه له قه‌یرانی ناوخۆی سوننه؟
ئایا عێراق به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌برێت؟ ئایا ئه‌مه‌ی ڕووده‌دات له‌و وڵاته‌دا سه‌ره‌تای کۆتایی ده‌وڵه‌تی عێراقه؟
(زانا ڕۆستایی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دووهەم: شەنگال و ژینۆسایدی ئێزدییەکان.
شەنگال داگیر دەکرێت لەلایەن تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە، سەرکردایەتی سیاسی کورد بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە هۆکارەکانی کەوتنی شەنگال، بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی ئەو لێکۆڵینەوانە دیارنین.
دوابەدوای داگیرکردنەکەش بەهەزاران ژن و کچ و منداڵ و گەنج و پیری شەنگال دەستگیردەکرێن، زۆریان دەکوژرێن زۆریان لە گرتوخانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا دەهێڵدرێنەوە، دەوڵەتی ئیسلامی زۆرێک لە کچ و ژنانی ئێزدی دەکاتە سەبایا.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە هاوکاری هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا توانرا شەنگال ڕزگار بکرێت، بەڵام هێشتاش زۆرێک لە دانیشتوانەکەی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئێزدیەکان قوربانیی دەستی دەوڵەتی ئیسلامین بەڵام هیچ قەرەبوویەک نەکراونەتەوە.
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کۆمەڵکوژی ئێزدیەکانی بە ژینۆساید ناساندوە بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت نە پەرلەمانی هەرێم و نە پەرلەمانی عێراقیش خاوەنی یاسایەک نین بۆ ڕێکخستنی دۆسێی ئەم بە ژینۆساید ناساندنە.
ئێزدیەکان دوو جار دەبنە قوربانی جارێک وەک نەتەوە و جارێکییش وەک ئاین.
هەر لە پاش ئەم ڕووداوانەی شەنگالەوە بە هەزاران ئێزدی زێدی خۆیان جێدەهێڵن و ئاوارەی ئۆردوگاکان دەبن و یانیش لەبەر بێهیوایی خۆیان ڕوو لە وڵاتانی تر دەکەن.
ناکرێت کاتێک باس لەم کارەساتە دەکرێت قسە لەسەر ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو ماڵی کورد نەکرێت بە تایبەتی ئەوانەی لەسەر دۆسێی شەنگال هاتنە ئاراوە، لە دەمێکدا کورد وەک نەتەوە ئەگەر لە هیچ شتێکدا یەکگرتوو و هاوهەڵوێست نەبووایە، دەبوایە لە کارەساتێکی ئاوەهادا هەر هیچ نەبووایە یەک دەنگ بووایە.
ئایا له پاش داگیرکردنی شه‌نگال تا ئێستا ئامارێکی ته‌واوی قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته له‌به‌رده‌سته؟
ئایا ده‌توانرێت چی بکرێت تا ژینۆسایدی ئێزدیه‌کان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌ییش فه‌رامۆش نه‌کرێت؟
ئایا ژینۆسایدی ئێزدیه‌کان، کورد ده‌خاته به‌رده‌م هاوکێشه‌ی نوێی سیاسی له ڕووی په‌یوه‌ندییه‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، ئیسرائیل به نمونه؟
(کازیوه ساڵح) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
تەواوی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا: