ئومێد حەمە عەلی: پێویستە پەیوەندەیەکانی هەرێم لەگەڵ دونیای دەرەوە دامەزراوەیی بکرێن
هەر وەک دەبینین بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی بێگانە بە بەردەوامی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، جا هەولێر بێت وە یاخود سڵێمانی. ئەو پرسیارانە دەکرێن :
ئایا ئەو سەردانانە هەر بۆ لێپرسینە و چای یان قاوە خواردنێکە وە یاخود بۆ مەبەستێکی دیرایکراوو.
بۆ هاووڵاتیان جگە لە چەند سەردێڕێک لە رۆژنامە و میدیاکاندا ئاگایان لە مەبەست و ناوەرۆکی ئەو جۆرە سەردانانەدا نییە؟
ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە دەزانین دۆخی ناوەچەکە و هەرێم بە تەواو ئاڵۆزە بە تاێبەتی لە رووێ ئاسایشی، سیاسی وە جا ئابوری، بۆیە کێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بە تاێبەت لە سوریا و عێراق و ئێستاش لە هەرێمی کورستان زۆر قووڵن و هەر وەها کێشەی شەری داعش، کێشەی تیرۆر کە ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بێگومانیش کارگەریەکی راستەوخۆش هەیە بۆ سەر وڵاتانی جیهان، بە تاێبەت وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکا، کە ئێستاکە راستەوخۆ لە شەڕەکەدا بەشداری دەکەن، بۆیە دەتوانین بڵێین لەم چوارچێوەیەدا، سەردانەکان، سەردانە دیپلۆماسیەکان، باڵێۆز و کۆنسوڵگەریەکان بۆ سلێمانی و هەولێر کارێکی ئاساییە کە ئەوانە لەم دۆخەدا گرنگیەکی زۆرتر بە ناوچەکە و بە هێزە سیاسیەکانی دەدەن".
کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت" کێشە سیاسیەکان لە ناوخۆێ هەریم زیاد لە سنووری خۆێ قووڵبوەتەوە، گەیشتونەتە ئاستێکی مەترسیدار کە پەکخستنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، وە ئەمە بۆ ئەمەریکا وڵاتانی تر جێ بایەخە لەبەر ئەوەی کاریگەری هەیە لەسەر دۆخی ناوچەکە و جێ مەترسیە و ئارامی هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسیان لا گرنگە بە تاێبەتی لەبەر چاوگرتنی شەری داعش و هەر وا دەبینین بەشێک لە سەردانە دیپلۆماسیەکانی ئەم دواییەدا لەو چواچێوەدا بوونە".
کاک ئومێد دەشڵێت" ئێمە دەزانین پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان بەڵکۆ لە سەر ئاستی جیهاندا لە بزافە سیاسی و دیپلۆماسیەکاندا مەرج نییە ناوەرۆکی هەموو کۆبۆنەوە سیاسیەکان و ئەوانەی تر ئاشکرا بکرێن، بەڵام بە دامەزراویی نەکردن و لە دەرئەنجامی بە بنەماڵەییکردن، بە کەسییکردن، بە حیزبیکردنی پرۆسەی سیاسی هەرێمەکە لەگەڵ وڵاتەکانی دونیا، لەگەڵ هێزە نێۆدەوڵەتیەکان، ئەمە کێشەیەکی بنەڕەتیە کە پەیوەندی بە چاەرنووسی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، پێویستی ئەم پەیوەندیانە دامەزراوەیی بکرێن و بە یاساش رێگری بکرێت لەوەی کە هێزی سیاسی سەربەخۆ لەگەڵ دونیای دەرەوە، لەگەڵ دەوڵەتان پەیوەندی بگرن".