دکتۆر کەمال سیدۆ: هەموو چاویان لە کۆبۆنەوەی نێوان ئەردوگان و پوتن دایە
لە رۆژانی رابوردوودا میدیاکانی جیهانی وا باس دەکەن کە مەترسی هەیە لەوانەیە تورکیا ئەو رێکەوتنامەی کە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاییدا لە بارەی رێگاگرتن لە هاتنی پەنابەرانەوە واژوو کردبوو پابەندی نەبێت و رێزی لێ نەگرێت.
ئاخۆ تورکیا دەتوانێ لەو رێکەوتنە پاشەکەشە بکات؟
دکتۆر کەمال سەێدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو پرسە ئێستاکە زۆر لە ئارادایە و باس و وتو وێژێکی زۆر لەسەر دەکرێت چ لە ئەڵمانیا وە یاخود وڵاتانی تری ئەوروپایی وە هەموو چاویان لە کۆبۆنەوەی نێوان ئەردوگان و پوتین دایە و ئاخۆ هەردوو دەگەن بە رێکەوتنێک یان نە، ئەگەر بێت و ئەردوگان و پوتن پێکەوە رێک کەوون شیانی هەیە تورکیا لە رێکەوتنەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاییدا بکێشیتەوە وە ئەگەر هات و رێک نەکەووتن شیانی هەیە تورکیا لە پەیمانەکە بمێنێتەوە".
دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەڵێت" کاردانەوەی تورکیا لەبەرامبەر ئەو رێکەوتنامەدا بەو داخوازیانەوە گرێ دراوە کە حکومەتی تورکیا لە وڵاتانی ئەوروپایی داوای کردبوو، بە تایبەتی فیزا بۆ هاووڵاتیانی تورکی و لە لایەکی تریشەوە کاردانەوەی ئەڵمانیەکان و هاووڵاتیانی وڵاتانی تری ئەوروپایی سەبارەت بە هاتنی پەنابەران بۆ وڵاتانیان، کە ئەگەر بێت و حکومەتان بە هاتنی پەنابەران رێگا بدەن، هاوڵاتیان بە دژیان رادەوستن و لە هەڵبژاردنەکاندا دەرئەنجامەکانی دەر ئەکەوێت ".
دکتۆر کەماڵ دەشڵێت" شیانی نییە ئەو پەنابەرانە وا بە ئاسانی لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپایی بە بێ ئاسانکاری تورکیا و حکومەتی تورکیا دەرباز بن، لەبەر ئەوەی تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتێک ئالیکاری پەنابەران دەکات چۆن لە ئاسیاوە دەربازی ئەوروپا بن وە یاخود لە تەرکیاوە بۆ یۆنان".