Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئانکەرە و مۆسکۆ و هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە / هاوهەڵوێستی کوردی ڕۆژئاوا پاش تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی


لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن. یەکەمیان کاریگەرییەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ڕوسیا، دوهەمیش شەڕەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی تێرۆریست و هێنانە ئارای هاوهەڵوێستی لە ناو کورددا لە ڕۆژئاوا.

یەکەم: تورکیا و ڕوسیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیادا کۆدەبێتەوە پاش سەروەختێکی ئاڵۆزی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان دوای ئەوەی تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسیای خستە خوارەوە.

ئانکەرە و مۆسکۆ جیاوازییەکی زۆری ڕوانینیان هەیە لەسەر دۆسێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش لەسەر دۆسێی سوریا.

ئارێز ئه‌نده‌ریاری
ئارێز ئه‌نده‌ریاری

ئەگەرچی کەم نەبوون ئەوانەی گرەویان لەسەر ئاڵۆزبوونی زیاتری ئەم پەیوەندیانەی نێوان مۆسکۆ و ئانکەرە دەکرد و لەوبڕوایەدابوون دەگاتە ئاستی بەرەنگاربوونەوەی یەکتریش لە مەودایەکی درێژخایەندا. لە هەمان دەمیشدا ڕای تریش هەبوون سەبارەت بەوەی ئەم ئاڵۆزیانە درێژە ناکێشێت و بەرژەوەندییە ستراتیژیەکانی هەردوو وڵات ئانکەرە و مۆسکۆ ناچار دەکات بە هێورکردنەوەی رەوشی نێوانیان لەوانە دۆسێی گازی سروشتی.

ناکرێت کاتێک باس لەم پەیوەندییانە دەکرێت ڕەچاوی ڕەوشی ناوخۆی تورکیا نەکرێت بە تایبەتیش لە پاش هەوڵە سەرنەگرتووەکەی کودەتا لەشکرییەکەی پازدی مانگی حەوت.

لێکدانەوەکان زۆرن بۆ ئەم کۆبوونەوەیە، بە تایبەتیش لە ڕوانگەی گۆڕانکارییەکان لە هەڵوێستە سیاسییەکانی ئانکەرەدا بەرامبەر بە قەیرانی سوریا.

ئایا کۆبوونه‌وه‌ی پوتن و ئه‌ردۆغان گۆڕانکاری له‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌دا دروست ده‌کات؟
ئایا سه‌رۆکی تورکیا ده‌توانێت له‌ ئێستادا پشت له‌ ڕۆژئاوا بکات؟
ئایا تورکیا سیاسه‌ته‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر سوریا ده‌گۆڕێت و ئایا ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانی ئێران؟

(ئارێز ئەندەریاری) نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

دووهەم: ئازادکردنی شاری مەنبج

هێزەکانی سوریای دیموکرات توانییان بەشی هەرە زۆری شاری مەنبج و ناوچەکانی دەوروبەریشی ئازاد بکەن و چەکدارە تێرۆریستییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دوور بخەنەوە.

ئەم سەرکەوتنەی هێزی سوریای دیموکرات کە کورد بەشێکی بەرچاوی ئەم هێزەیە بە سەرکەوتنێکی ستراتیژی دادەنرێت و گورزێکی گەورەش بووە لە دەوڵەتە ئیسلامیە تێرۆریستییەکەی ئەبوبەکر ئەلبە‌غدادی.

خالید سوله‌یمان
خالید سوله‌یمان

لێرەدا پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە ئایا هەر تەنها تێکشکاندنی تێرۆریستان بەسە بۆ دابین کردنی ئایندە؟!

کورد لە ڕۆژئاوا لە ماوەیەکی کەمدا توانی سێ کانتۆن بۆخۆی پێکبهێنیت و فەرمانڕەوای خۆی بێت بەڵام نەتوانراوە گوتاری کورد لەو بەشەی کوردستاندا یەک بخرێت. بۆچی؟

ئازادکردنی مەنبج گرنگ بوو لە زۆر ڕووەوە، یەکەمیان زەمینە ڕەخساندنە پێکەوەبەستنی کانتۆنەکانی کۆبانی و عەفرین و جزیرە و دووهەمیش کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێگەیەی تێرۆریستان هاتوچۆیان لێوە دەکرد و کەرستە و کەلوپەلیان لێوە دەگەیاندە ڕققە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی تێرۆریست.

له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌ سیاسییه‌کاندا ئایا کورد له‌ سوریا ده‌توانێت به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌ نوێیه‌کان هه‌نگاوبنێت؟
بۆچی تا ئێستا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر کورد له‌ ڕۆژئاوا هه‌ن نه‌بوونه‌ته‌ مایه‌ی هاوهه‌ڵوێستی له‌ گوتاری سیاسیدا؟
کامیان زیاتر مه‌ترسین بۆ کورد له‌ سوریادا، سیاسه‌تی زلهێزه‌کانی ناوچه‌که‌ یان ڕێبازه‌ دڕندانه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێرۆریست؟
(خالید سوله‌یمان) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.

دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا:‌

XS
SM
MD
LG