وا باس دەکرێت ئەو کوردستانەی شانازی پێیەوە دەکرا و گوایە لە بەشەکانی تری عێراقدا جیاوازە، ئەو کوردستانەی بە هیوای رفراندوم و سەربەخۆییدایە، تا دێت ژیانی هاووڵاتیانی بەرەو بەددتر دەروات و لە زۆر رووەوە سنووردارە.
ئەگەر چی باس لە باری دژواری رۆژنامەنووسان لە چین و تورکیا و ئێران دەکرێت، راپۆرتی رێکخراوەکانی چاودێری رۆژنامەوانی جیهانی باس لە باری دژواری رۆژنامەوانان و میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان دەکات. تیرۆرکردنی رۆژنامەوانی ئاژانسی رۆژ نیوز وداد حوسەین لە شاری دهۆک دیارە یەکمین دوواترینیشی نییە وەکو خودی رۆژنامەنووسان باس دەکەن. ئاخۆ رۆژنامەوان وداد چ گوناهێک وە یاخود چ تاوانێکی کردبێت کە ژیانی ببێتە باج بۆێ؟
سەڵاح خدر بەرێوەبەری ئاژانسی رۆژ نیوز لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" تاوانی ئەو رۆژنامەوانەی ئێمە ئەوەیە کەسێک بوە لەسەر رێگایەکی راست و درووست روێشتووە، ئەو بە دوواداچوونی بۆ دیوی شاراوەی دیاردە دزێوەکان کردوە، ئەو بە بوچوونی پارتی، تاوانەکەی ئەوە بوە کە هەوڵی داوە و کاری کردووە ئەو دۆسیانە هەڵباتەوە، ئەو دۆسیانە بخاتە رۆ کە پارتی داێداپوشیووە و بەو پێیەی ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتی دایە و لە رووێ میدیا، لە رووێ راێ گشتی داێپۆشیوە و با بڵێن بە مین پەرژینی کردووە بۆ ئەوەی کەس بە لاێدا نەچێت".
کاک سەڵاح هەر وەها دەڵێت" تیرۆری ئەم رۆژنامەنووسە دوو لایەنی هەیە، لایەنێک کارەکانی، ئەو راپۆرتانەی کە باسم کرد کە لە لایەن دەسەڵاتی هەرێمەکە قەدەغەیە دەستێ بۆ ببرێ ، بۆ نموونە هەڵدانی دۆسیەی گەندەڵی، بێ عەدالەتی لە دەڤەرەکە، پێشلکاریە سیاسیەکان، شەنگاڵ، لە لایەکی ترەوە کەسێکی وڵات پارێز بوە کە بەشداری لە هەموو چالاکیە جۆراجۆرە سڤیلیانەی کردووە کە بۆ شورشی باکور و رۆژئاوا رۆژهەڵاتی کوردستان رێک خراوون".
کاک سەڵاح دەشڵێت" پۆلیس و دەزگای ئەمنی تا ئەمرۆش تەنانەت ئامادەش نییە گوێ لە بنەماڵەکەیان بگرێ، لە لایەکەوە تیرۆری دەکەن و لە لایەکیشەوە ئامادە نیین گوێ لە داخوازی و لە سکاڵای خانەوادەگەی بگرن، تەنها دەڵێن ئێمە دۆسیەمان بۆ کردوەتەوە و بە دوواچووێ دەکەین".