Accessibility links

دکتۆر کامەران بەرواری: ئەگەر دەسەڵاتێک راست و رەوا و دیمۆکرات بێت پێویست ناکات لە رۆژنامەوان بترسێت


Dr. Kamaran.Barwari
Dr. Kamaran.Barwari

دکتۆر کامەران بەرواری: ئەگەر دەسەڵاتێک راست و رەوا و دیمۆکرات بێت پێویست ناکات لە رۆژنامەوان بترسێت

رۆژنامە نووسێکی تر لە هەرێمی کوردستان، پاش رفاندن و ئەشکەنجەدانی گوایە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، دەکوژرێت و لاشەکەی فرێ دەدرێت.

دیارە ئەمە یەکمین جار نییە لە هەرێمی کوردستاندا رۆژنامەنووسێک دەکوژرێت، بەڵکو لە ساڵانی رابوردودا چەندینی تر بە هەمان شێوە کوژراوون و بکوژانیان بە سزایان نەگەیشتوون و دەستگیر نەکراوون.

ئاخۆ هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئاسایشە بۆ رۆژنامەنووسان؟

Protest in Sulaymani
Protest in Sulaymani

دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ دهۆک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" بەڵێ مرۆڤ سەدا سەد دەکرێ وا بڵێ لەبەر ئەوەی لە 91 وە تا ئێستا ژیانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدا بوە و ئاسایش نییە، باشترین نموونەش گرتن و لێدان و کوشتنی سەدان رۆژنامەوانی خەڵکی کوردستان ،بێگانە وە یاخود عێراقی وەکو سۆران مەمە حەمە، کاوە گەرمیانی و کۆمەڵێکی تر و دوواترین جاریش رفاندن و لێدانی ئەیهان سەعید، کاوە و بەم دووایەشدا وداد و کەسانی تر، لەبەر ئەوەی رۆژنامەوانان بە هیچ شێوەیەک ژیانیان نە پارێزراوە".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت" ژیانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستاندا لە مەترسیدایە لەبەر ئەوەی رۆژنامەوان رووێ راستەقینەی دەسەڵاتی باشوری کوردستان نیشانی رای گشتی جیهانی دەدەن، هەر لەبەر ئەوە مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان دەبینن، لەبەر ئەوەی ئەگەر بێت دەسەڵات ، دەسەڵاتێکی راست و درووست و رەوا بێت و رەاویی لەگەلەوە وەرگرتبێت و دەسڵاتێک دیمۆکرات بێت، پێویست ناکات لە رۆژنامەوانان بترسن".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت" چارەنووسی خەڵکی باشوری کوردستان دیار نییە، کاتێک رۆژنامەوانێک دێت ئەو راستیانە بۆ جیهانی دەرەوە ئاشکرا دەکات، بە تاێبەتی رۆژنامەوانێکی بوێر کە بۆ ئاژانسێکی بوێر وەکو رۆژ نیوز و لڤین و ژمارەیەکی تری گۆڤار و رۆژنامە و ساێت کە راستیەکانی باشور دەردەخەن، هەر لەبەر ئەوەیە دەبینین کەسێک وەکو وداد چەندین جار راستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:14 0:00

XS
SM
MD
LG