سه‌نته‌رى ئاشتى و ئاسايشى مرۆڤايه‌تى زانكۆى ئه‌مه‌ريكى له كوردستان ڕاپرسيهكى كردووه له هه‌ر چوار پارێزگاکەى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانيیهكانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان. تیایدا پرسيارى گشتپرسى و سه‌ربه‌خۆيى بۆ هه‌رێمى كوردستان كراوه شارى دهۆک زۆرترين ده‌نگى به‌ڵێی بۆ سهربخۆيى هه‌بووه و سلێمانيش كه‌مترين ده‌نگى به‌ڵێ. له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا دكتۆر موسليح به‌م شێوه‌يه باسى داتا و زانيارى چونيه‌تى ڕاپرسيهكه ده‌كات و ده‌ڵێت چه‌ندين پرسيار له باره‌ى ڕيفراندوم و سهربهخويى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراون سه‌باره‌ت به سهربهخويى بۆ هه‌رێمى كوردستان و باسى ئه‌و پرسيارانه ده‌كات كه ئاراسته‌ى خه‌ڵكيان كردووه.
له لايه‌كى تر به‌شدار حوسێن نوێنه‌رى پهيمانگاى راگه‌ياندن و توێژينه‌وه‌ى سياسى كه ئه‌وانيش سه‌رپه‌رشتى ڕاپرسيهكهيان كردووه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى جيگاى سه‌رسورمانى ئێمه بووه ، سه‌ربارى ئه‌م بارۆدوخ و قه‌يرانانه‌ى هه‌رێمى كوردستان جه‌ماوه‌رى كوردستان زور به په‌رۆشه‌وه و زورينهيان ده‌نگيان به به‌ڵێ داوه بۆ سه‌ربه‌خۆيى.
له پاڵ بوونى شه‌ڕێكى قورس له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش و بڕينى به‌شه بۆدجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه و هه‌روه‌ها دابه‌زينى نرخى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و په‌كخستن ياخود وه‌ستاندنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و چه‌ندين قه‌يران و پرسى تر‌ى ئاڵوزى ناوخويى، لێره و له‌وێ بابه‌تى سهربهخۆيىش ده‌خرێته به‌ر باس و كارى له سه‌ر ده‌كرێت دواترينيان ئه‌م راپرسيهى زانكۆى ئه‌مه‌ريكى دهۆك بووه كه به پێى راپرسيه‌كه 86% خه‌ڵكى هه‌ولێر ده‌نگيان بۆ به‌ڵێ داوه و دهۆك 97% به‌ڵێ بۆ ريفراندۆم و سهربهخويى بووه و هه‌ڵه‌بجه‌ش 82% ده‌نگى به به‌ڵێ داوه و كه‌مترين ده‌نگيش بۆ به‌ڵێ بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان شارى سلێمانى بووه كه 67% ده‌نگيان داوه، واتا كۆى گشتى 83.1% ى به‌شداربووانى راپرسيه‌كه ده‌نگيان بۆ به‌ڵێ بووه و 67% پێيان وابووه كاته‌كه گونجاو نيه
.