ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کانی ویلایەتە یەکگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا U.S. Center for Disease Control ئاگاهی دووپاتکرده‌وه و ده‌ڵێت ده‌بێت خانمانی دووگیان خۆیان له که‌ناری باشوری فلۆریدا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی تووشبوون به ڤایرۆسی زیکا Zika ده‌ستنیشانکراوه به‌دووربگرن ، هه‌روه‌ها CDC ڕایگه‌یاند خانمانی دووگیان ده‌بێت به تایبه‌تی له گه‌ڕه‌کی وینوود Wynwood به‌دوور بن که یه‌که‌م تووشبوونی بهوڤایرۆسهی لێ تۆمار کراوه.
ڕۆژی هه‌ینی فه‌رمانڕه‌وای فلۆریدا ریک سکات Rick Scott بۆ ڕۆژنامه‌وانان ووتی "دڵنیابووین ناوچه‌ی که‌ناری باشور، دووهه‌م جێگایه، 5 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی زیکای لێ ده‌رکه‌وتوه".
ڤایرۆسه‌که به‌هۆی مێشووله‌وه Mosquito ده‌گوازرێته‌وه، زیکا بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی ڕابردوو له به‌رازیل Brazil سه‌ری هه‌ڵدا، خانمانی دووگیان تووشبوو به‌م ڤایرۆسه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونی منداڵیان به‌سه‌ر بچووکی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها منداڵه‌کانیش به‌سرووشتی نه‌شوونما ناکه‌ن. ته‌ندروستی ویلایه‌تی فلۆریدا ڕایگه‌یاند تائێستا 35 حاڵه‌تی توشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار کراوه.
زانیاری له‌سه‌ر قووچکی (هه‌ره‌م) کازاخستان
زانای شوێنه‌وار ڤیکتۆر نۆڤۆژینۆڤ له په‌یمانگای شوێنه‌واری سهریارکا Saryarka Archaeological Institute له زانکۆی کاراکاندا له کازاخستان Karaganda State University in Kazakhstan بۆ گۆڤاری لایڤ ساینس Live Science ڕایگه‌یاندا، قووچکی (هه‌ره‌م)ی Pyramid کازاخستان به‌رزیی 2 مه‌تره و 14 به 15 مه‌تریش لاکانی بنکه‌که‌ی پانه و له به‌رد دروستکراوه.
ده‌شڵێت وه‌ک له ئینته‌رنێتدا باسی لێوه ده‌کرێت ڕاست نیـیه که له قووچکهکانی میسر به هه‌زار ساڵ کۆنتره، به‌ڵکوو هه‌ندێک قووچکی میسر وه‌ک (زووسهر) Djoser pyramid که‌چین چینه، مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2600 ساڵ پێش زاین، به‌لانی که‌مه‌وه هه‌زار ساڵی به‌ر له‌وه‌ی کازاخستان دروستکراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌مان شێوه قووجکه که له شارستانی بێگازیدا - دهندهبای Begazy-Dandybai هه‌بوه و له سه‌ده‌کانی 12بۆ 8 به‌ر له‌زاین له‌ناوچه‌که‌دا په‌ره‌یسه‌ندوه.
به‌ڵام نۆڤۆژینۆڤ ده‌ڵێت ئه‌م قووچکه له‌وانیدیکه کۆنتره و به قه‌باره‌که‌یدا به (شاهانه) ناوی ده‌بات، هه‌رچه‌نده ڕووبه‌ڕووی تاڵانکردن بۆته‌وه.
ده‌رگایه‌کی نوێ بۆ بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت
ئاسمانگه‌ڕان ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ده‌رگایه‌کی نوێیان بۆ بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی دانا، هه‌ردوو ئاسمان گه‌ڕی ئه‌مریکایی جێفری و‌لیامز Jeffrey Williams خاتوو کیت ڕۆبنس Kate Rubins بۆ له‌نگه‌رگرتنی گه‌شتی که‌پسووله بازرگانیه‌کانی پلان هه‌یه له‌داهاتوودا بگاته ئه‌و بنکه ئاسمانیه توانیان به زووترین کات ده‌رگاکه دانێن.
له ئێستادا چه‌ند ئاسمانگه‌رێک له‌بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی 5 مانگه ده‌ژین، له‌وانه 2 ئه‌مریکایی و یه‌ک ژاپۆنی و 3 ڕوسیایی که له دووهه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ سه‌ر زه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.