Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ئێران بەم ترافیکە دیپلوماسیە دەیەوێ کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بە دەستەوە بێت


Ahmad Eskandari
Ahmad Eskandari

ئەحمەد ئەسکەندەری: ئێران بەم ترافیکە دیپلوماسیە دەیەوێ کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بە دەستەوە بێت

لەم رۆژانەی دواییەدا ترافیکی دیپلوماسی و رێگاکان بە زوری روویان لە تاران کردووە و لە ماوەیەکی کورتدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، دکتۆر بەرهەم سالح و کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆێ هەریم سەردانی تارانیان کردو و ئێستاکەش سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات و چاوەرێ ترافیکی زۆرتریش دەکرێ، ئاخۆ تا چەند ئەم سەردانانە پێکەوە گرێ دراوون؟

ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم سەردانانە زۆر پێکەوە گرێ دراوون، دەبینین ئێران جمم و جۆڵێکی دیپلوماسی تازەی دەستپێکردووە وە ئەمە سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەو نزیکایەتیە وە ئەو بەرە تازەیە کە لە نێوان روسیا، ئێران و سوریادا درووست بوە ، ئێران زۆر زۆری پێ خۆشە دووای ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ ئەمەریکا و رۆژئاوا کردبووی ئێستا توانیوەتی هەم بە بەشار ئەسەد لە رووخان رزگار بکات، جارێ بەلایەنی کەم ئەم ماوەیە وە هەم تورکیا راکێشی بۆ ناو ئەو بەرەیە کە ئیتر لایەنگیری رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد نییە، بۆیە عێراق هەمیشە وەکو کەسێکی زۆر زۆر نزدیک لە ئێران دانراوە، نزیکی عێراق لە ئێران و ئەڵبەتە نزیکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر زۆر بە قازانجی رژیمی ئێران بوە وە بەو شێوەیە ئێران دەسەڵاتێکی زۆرتر پەیدا دەکا وە زۆرتر ئەتوانی کۆنترۆڵی بارودۆخەکەی بە دەستەوە بێت و لە لایەکی تریشەوە نیشانی ئەدا کە ئەگەر ئەتانەوێ ئاڵوگۆرلە رۆژهەڵاتی ناوەراست پێکبێنن وەرن لەگەڵ ئێمە قسە بکەن".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت" بەڵی ئەمە ئاژە بە رۆڵی ئێران دەکات لە ناوچەکە و هەر وەها لە شەری دژ بە داعشدا، چونکە هەم لە سەردانی ئەم شاندە نوێیە کە سەردانی تاران دەکات وە هەم ڤاری پێشتریش، بەردەوام عێراقیەکان و بگرە لایەنی کوردیش، بە پارتی و یەکێتیشەوە، بەردەوام ووتویانە کە رۆڵی ئێران زۆر گرنگ بوە و زیان لە ئەندازە پەسنی ئێرانیاد داوە و ئێرانیان لەو بابەتە گەورە کردووەتەوە، چونکە هەموو کەس دەزانی ئەگەر یارمەتیە خێراکەی ئەمەریکا و ئەو پشتگیریە لە رۆژئاوا نەبوایە، ئێران بە تەنیا نەدەیتوانی یارمەتیەکی وا گەورە بکا، بەڵێ ئێران روڵی هەبوە لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر خۆێ هەیە".

کاک ئەحمەد دەشڵێت" بەشداریکردنی (الحشد االشعبی) گرفتێکی زۆر گەورەیە و تا رادەیەک تەرازووێ هێزەکان ئەیبرێتەوە، کە ئایا لایەنی کوردی، لایەنی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی تا چەند بتوانن پێش بەو بگرن کە حشدی شعبی ببێت بە هێزێک، ئەگەر بێت حشدی شعبی لەگەڵ هێزەکانی تر وەکو هێزێکی گەورە بەشداری بکات وە موسڵ بۆ نموونە بگرنەوە، ئیتر پێش پێگرتنی حشدی شعبی ئەبێتە زەحمەتێکی زۆر زۆر گەورە وە سەر ئێشەیەکی زۆر گەورە درووست ئەکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:01 0:00

XS
SM
MD
LG