عەبدوڵا حیجاب: هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هێڤیەک بوو، ئارمانجێک بوو کە ساڵانێکە کاری لەسەر دەکات
لە هەفتەی رابوردوودا تورکیا هێرشی کردە سەر جەرابلس و لە ماوەیەکی کورتدا و بە ئاسانی و بە بێ هیچ بەرگریەک دەستی بەسەردا گرت. ئاخۆ ئەمە پلانێکی داڕێژراوو و ئامادە کراوو بوو و بە ئاگاداری ئەو وڵاتانەی ئەکتەری سەرەکین لەم شەرەدا؟
عەبدوڵا حیجاب لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هێڤیەک بوو، ئارمانجێک بوو کە ساڵانێکە کاری لەسەر دەکات و شتێکی لە پڕدا نەبوو، لەبەر ئەوەی تورکیا بە هەموو توانایێکەوە هەوڵ دەدات رێگا لەوە بکرێت کە بزوتنەوەی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان قەوارەیەک درووست بکات، جا ئەو قەوارە فیدیرال دەبێت، ئۆتۆنۆم، سەربەخۆ وە یاخود بە هەر جۆرێک بێت، تورکیا هەبوونی قەوارەیەکی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان پەسەند ناکات، لەبەر ئەوە هەر لە مێژەوە ئامادەکاری بۆ کراوە و بە دەرفەتیان زانی و هێرشیان کرد".
کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت" ئەردوگان کەسێکی پراگماتیستە، لەبەر بەرژەوەندی خۆێ و بێ گوێدانە پرینسیپەکان ئەو کارانە دەکات و هەندێ جارانیش بە بەرهەڵستەکانی ئیمتیازی داوە وە یاخود ئەوانەی لە بەرامبەریدا ئاستەنگ درووست دەکەن بۆ ئەوەی پێش لە بزوتنەوەی کوردی بگرێ و لەو بروایەدام دەستێوەردانی تورکیا لەوانەیە بێێتە هۆێ تێکهەڵچوون و ئاڵۆزیەکی زۆرتر لە نێوان گەلی کورد و تورکیا".
کاک عەبدوڵا دەشڵیت" رەنگە تورکیا لە بواری لەشکەریەوە بۆ ماوەیەکی کورت و کاتی سەرکەوتن بە دەست بهێنی، بەڵام لە پاشە رۆژدا ناتوانێ لەسەر هەمان رێباز بەردەوام بێت، وە هەر کات گەل ویستی چارەنووسی خۆێ دیاری بکات، ئەو کات شیانی هەیە دەستێوەردانی تورکیا بە ئازار و خوێنێکی زۆرتر کۆتایی پێی بێت".
کاک عەبدوڵا دیسان دەڵێ" پەیوەندیەکان کاتین چ لەسەر ناوچەکەدا وە یاخود لەسەر ئاستێکی جیهاندا و بە بەرژەوەندیەکانەوە گرێدراوون ، ئەگەر کوردیش پێی بکرێ بەرژەوەندیەکانی خۆێ و لەگەڵ بەرژەوەندیە نێۆنەتەوەییەکندا بپارێزێ، بە تاێبەت بەرژەوەندیەکانی رۆژئاوا و ئەمەریکا، شیانی هەیە هاوپەیمانیەکی بە هێزتر و بەردەوامتر بێتە ئاراوە و ئەمەریکاش لەو راستیە ئاگادارە کە کورد هەرە هێزی هاوپەیمانی جێ باوەر و ئەمەریکاش لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا تەنها دوو دۆستی هەیە ئیسرائیل و کورد".