Accessibility links

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت: بوونی ڕووه‌ک له‌ناو ماڵدا هه‌وا پاکتر ده‌کاته‌وه‌


نه‌ک ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌ڵکوو له‌ناو ماڵیشدا پیسبوونی هه‌وا کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی گشتیه‌، شاره‌زایان ده‌ڵین: ده‌کرێت له‌ناو ماڵدا کۆمه‌ڵیکی جیاوز له‌ مه‌وادی کیمیاوی بکاردێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دووکه‌ڵ و وردیله‌کانه‌وه‌‌ خراپتر بێت.

به‌ڵام توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ ڕوه‌ک به‌شێکه‌ له‌خوولی گۆڕینی کاربۆن ، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ وردیله‌ی کاربۆنی ژینگه‌ پیسئه‌کات بگاته‌ ناوماڵ.

ڤادئه‌ود نیری له‌ زانکۆی ولایه‌تی نیویۆرک State University of New York له‌ئۆسویگۆ Oswego ده‌ڵێت "هه‌مه‌وو یه‌کێک له‌ئێمه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار گاڵۆن هه‌وا هه‌ڵده‌مژێت، هه‌روه‌ها ناتوانین بێ هه‌وا بۆ زیاتر له‌ 3 ده‌قیقه‌ بژین، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێت و پێویستمان به‌ هه‌وای خاوێن ڕۆژانه‌ هه‌یه‌، چۆری هه‌وا زۆر گرنگه‌".

زاناکان ده‌ڵێن پیسه‌بوونی هه‌وا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ کیمیاویه‌کان Volatile organic compounds له‌ناو ماڵدا 3-5 ئه‌وه‌نده‌یه‌.

(VOCs) وه‌ک به‌نزین Benzene فۆرمالیهاید Formaldehyde هۆکاری شێرپه‌نجه‌ن، له‌بۆپیاخ و ئه‌ساسی ناوماڵ و مه‌ره‌که‌بی چاپکراوه‌کاندا هه‌ن.

پیسبوونی هه‌وا له‌جێگا داخراوه‌کاندا له‌وانه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی تووشبوون بێت به‌ (دیارده‌ی نه‌خۆشی ته‌لاره‌کان) “sick building syndrome” که‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رقورسی Dizziness و هه‌ناسه‌ تووندی Asthma و هه‌ستیاری Allergy .

نیری ده‌ڵێت هه‌رزانترین و ئاسانترین ڕێگا بۆ پاکردنه‌وه‌ی هه‌وا له‌و پیسیانه‌ له‌ڕێگه‌ی دانانی ڕوه‌که‌ له‌ماڵدا.

جێی ووتنه‌ ڕووه‌ک توانای گۆڕینی دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی هه‌یه‌ بۆ ئۆکسجین، بیرۆکه‌ی به‌کارهێنانی ڕوه‌ک له‌ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ناسادا NASA له‌ ساڵی 1984دا هاتوه‌، كه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ دانانی ڕوه‌ک له‌سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانی کردوه‌.

زاناکان ده‌ڵین سه‌رده‌می دووباره‌ به‌کارهێنانه‌وه‌ی کۆنکریت به‌ڕێوه‌یه‌.

به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا دووباره‌ به‌کارهێنان Recycling له‌زۆر بواردا به‌کاردێت، به‌ڵام تائێستا له‌بواری کۆنکریتدا که‌ ڕۆژانه‌ له ته‌لارسازیدا به‌کار دێت هیچ توانیاکی به‌رفراوان له‌م باریه‌وه‌ نیه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ژینگه‌ وه‌ک کێشه‌ ته‌ماشا ده‌کرێت.

پرۆفیسۆر یحیا کووراما له‌ئه‌ندازیاری نۆتردام ده‌ڵێت، " کۆنکریت ڕێژه‌یه‌کی زۆر کاربۆن ده‌رده‌داته‌ ژینگه‌وه‌"، بۆیه‌ دووباره‌ به‌کارهێنانه‌وه‌ی به‌جیاکردنه‌وه‌ی له‌ئاسن و خشت و کاشی و هتد..، پرۆسه‌یه‌کی دژواره‌ و ئاسان نیه‌.

له‌ئێستادا له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کۆنکریت دووباره‌ بۆ ڕێگاوبان و شۆسته‌کان به‌کاردێته‌وه‌، به‌ڵام له‌پایه‌و بناغه‌و ئه‌و جێگایانه‌ی قورسیی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر به‌کار نایه‌ت.

کوارما و تیمه‌که‌ی له‌گه‌ڵ زاناکانی زانکۆی تکساس University of Texas له‌ تایله‌ر Tyler و زانکۆی ولایه‌تی نیومه‌کسیکۆ New Mexico State University له‌سه‌ر به‌هێزی و به‌رده‌وامی له‌بیناسازیدا، تویژینه‌وه‌ له‌سه‌ر توانای دووباره‌ به‌کارهێنانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.

له‌مباریه‌وه‌ ده‌ڵین "کۆنکریتکه‌ وورد ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ که‌مێک جیمونتۆدا تێکه‌ڵ ده‌کرێت و دووباره‌ به‌کاردێته‌وه‌".
هه‌روه‌ها له‌هه‌ندیک تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌رکه‌وتوه‌ کۆنکریته‌ نوێکه‌ توانی باشتی هه‌یه‌و به‌هێزتره‌.

drive in Singapore
drive in Singapore

یه‌که‌م ئۆتۆمۆبێلی ته‌کسی له‌شه‌قامه‌کانی سه‌نگافووره‌ ده‌که‌وێته‌ کار.

ڕۆژی پێنچشه‌مه‌ی ڕابردو یه‌که‌م ئۆتۆمۆبێلی ته‌کسی بێ شۆفێر له‌شه‌قامه‌کانی سانگافووره‌ که‌وته‌ کار.

کۆمپانیای نووتۆنۆمی nuTonomy له‌ناوچه‌ی بازرگای ته‌کنه‌لۆجیا داوای له‌گرووپێک که‌س کردوه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ئاپسی ڕۆبۆت تاکسی "robo-taxi" داگرن و هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌کان تاقیکه‌نه‌وه‌، به‌وهیوای به‌ر له‌ به‌کارهێنانی ته‌واوه‌تی ئه‌م خزمه‌تگووزاریه‌‌ له‌ساڵی 2018 دا سه‌رنجو کاردانه‌وه‌ و تێبینی به‌ده‌ستبێت.

پارکه‌ر دووگ به‌ریوه‌به‌ری جیبه‌جێکار له‌گرووپی نووتۆنۆمی nuTonomy به‌ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوه‌ "ئه‌مه‌ ساتێکی میژوویی‌یه‌ و ده‌بێته‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ له‌خزمه‌تگوزاری شاره‌کاندا", هه‌روه‌ها پارکه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌هیوان پرۆژه‌که‌ وه‌ک ده‌سپێک له‌ 100 ئۆتۆمۆبێل که‌متر نه‌بێت بۆ به‌کارهێنان.

کۆمپانیای مۆبیلی Mobileye له‌ گرووپی هاریکاری لیخووڕینی برۆکرامی ئیسرائیل Israeli driving assistant software ڕایگه‌یاندا له‌ساڵی 2019دا ئۆتۆمبێله‌کانی ده‌که‌ونه‌ کار، وهه‌روه‌ها بڕیاره‌ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی فۆرد Ford Motor Co ئۆتۆمبێله‌ بێشۆفێره‌کانی له‌ساڵی 2021 بکه‌ونه‌ر گه‌ڕ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:24 0:00

XS
SM
MD
LG