Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: میدیای رۆژئاوا بە شێوەیەکی ئەرینی باس لە کورد دەکات


Dr. Jabar Kadir
Dr. Jabar Kadir

دکتۆر جەبار قادر: میدیای رۆژئاوا بە شێوەیەکی ئەرینی باس لە کورد دەکات

هەر وەکو روونە میدیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت و ئامرازێکی بە هێزە لە ئاراستە کردنی بیرو بۆچوونی هاوڵاتیان و لە دەرئەنجام رەوتی رووداوەکان. ئاخۆ چ جۆرە هەڵسەنگاندنێک هەیە بۆ رۆڵی میدیاکانی رۆژئاوا لە پەیوەندی بە کورد؟

دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵەر، چاودێر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی تێبینی دەکرێت بەگشتی میدیاکان بە شێوەیەکی ئەرێنی، پۆزەتیڤ باس لە کورد و لە هەوڵەکانی، لە پێگەی کورد، لە روبەرووبونەوەی کورد لە دژی داعش دەکەن، وە بە شێوەیەکی نەرێنی واتە نیگەتیڤانە باس لە هەوڵەکانی نەیارانی کورد دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی تر زیان بە داخوازیەکانی کورد بگەینن".

دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت" لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سوریا ئەوەندەی هەستی پێدەکرێ، کە دەبینرێ و دەخوێندرێتەوە لە میدیاکانی رۆژئاوا، ئەوەیە کە باوەر بەو پاکانانە ناکەن کە تورکیا دەیهێنێتەوە بۆ چی هێرشی کردووە، هەموویان دەزانن مەبەست لە هێرشەکەی تورکیا بۆ لە ناوبردنی داعش نییە بەڵکو مەبەسەت بزوتنەوەی کوردە لە رۆژئاوا".

دەکتۆر جەبار دەشڵێت هەڵبەتە ئەم میدیانە لە چوارچێوە گشتیەکەدا بەرژەوەندیەکانی وڵاتەکانیان لەبەر چاو دەگرن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو لێکدانەوانەش پێشکەش دەکەن کە هەڵەی سیاسەتی دەروەی وڵاتەکانیان دەردەخات، بە تاێبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:26 0:00

XS
SM
MD
LG