لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن یەکەمیان ناکۆکیهکانی نێوان لایەنە کوردستانییەکان دەگاتە بەغدا و تەوەری دووهەمیش کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
یەکەم: ناکۆکییەکانی کورد لە بەغدا
لەگەڵ ئەوەشدا کە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختیان دەکردەوە لەوەی ئەوەی لە هەولێر ڕوودەدات نابێت لە بەغدا ڕەنگدانەوەی هەبێت.
دەگوترا لە ناوخۆی هەرێم هەرچییەک ڕوودەدات نابێت بگوێزرێتەوە بۆ بەغدا و لە بەردەم نەیارانی کورددا ئەو دیمەنە ناشرینانە نومایشت بکرێن، بە تایبەتیش لە ئێستادا کە هەولێر و بەغدا ناکۆکی قوڵ لە نێوانیاندایە.
ئەم ناکۆکیانە لەگەڵ حکومەتی نێوەندی عێراقدا گەیشتە ئاستێک کە باس لە ئەگەرەکانی جیابوونەوە و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەکرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی حکومەت کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی حکومەتی عێراقدا کۆدەبێتەوە و ڕێککەوتن مۆر دەکات لەوانە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەم سەردانەش هاوکاتە لەگەڵ مشتومڕێکی نوێ لە بەغدا لەسەر ئەگەر و نەگەری لێسەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق پاش ئەو لێپێچینەوەیەی لە پەرلەماندا لەگەڵی کرا لەسەر گەندەڵی.
لە دانیشتنێکی پاش پرسیار و وەڵامەکان لە زێباری، زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراقی بڕوایان بە وەڵامەکان نەبووە و هەر بۆیەشە سەد پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردەوە تا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا متمانە لە وەزیری دارایی عێراق بسەندرێتەوە وەک چۆن پێشتر لە وەزیری بەرگری عێراق سەندرایەوە.
ئایا جێی خۆیهتی لایهنه کوردیهکان له بهغدا ههر یهکه و به سیاسهتی خۆی کاربکات؟
ئایا گهیشتنی شاندی حکومهتی ههرێمی کوردستان بۆ بهغدا بۆ بهرژهوهندی کورده؟
لهکاتێکدا باس له پرسی سهربهخۆیی دهکرێت شاندی ههرێم له بهغدا دهخوازێت لهگهڵ حکومهتی نێوهندی عێراقدا ڕێکبکهوێت، بۆچی؟
(شیروان شهمێرانی) چاودێری سیاسی وهڵامی ئهم پرسیارانه و پرسیار و سهرنجهکانی ئێوهی ئازیزیش دهداتهوه.
دووههم: کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
لەوەتای ڕێکخراوە ئیسلامییە سوننە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی، دەوڵەتی خەلافەتی ڕاگەیاند لە پاش داگیرکردنی شارەکانی موسڵ لە عێراق و ڕەققە لە سوریا و هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی شاری کۆبانی، گەلێک گۆڕانکاری و وەرچەرخان لە هاوکێشەی سیاسی و تەنانەت جوگرافیایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتوونەتە ئاراوە.
کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەگەر هێزی یەکەم نەبێت ئەوا بەبێ گومان یەکێکە لە هێزە سەرەکییەکانی بەگژداچوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی نەخشەڕێژییەکانی ئەم دەوڵەتی ئیسلامییە. جیهانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتیش وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەردوو ڕووی لەشکری و لۆژیکیەوە یارمەتی کۆمەکی کوردیان کردووە بە تایبەتیش لە ڕۆژئاوا و لە باشور.
زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە کوردیەکان لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ وەرنەچەرخانی ئەم پشتیوانییە لەشکری و لۆژیکیە بۆ دەستکەوتێکی سیاسی یانیش هەر هیچ نەبێت بۆ پشتیوانییەکی سیاسی لە خەون و ئامانجەکانی کورد.
لە زۆرێک لە بۆنە و ئەو بەرنامانەی (سەردار عەبدوڵا)شیکەرەوەی سیاسی تیایدا بەشدار بووە جەختی لە هەستیاری ئەم ڕەوشە و ئەگەرەکانی ئەم گۆڕانکاری و وەرچەرخاندنانە کردووە و کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردی بە گرنگ زانیوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پەیماننامەیەکی مێژوویی کە بە ئەندازەی گرنگی و هەستیاری ڕەوشەکە ببێت و بشبێتە کارنامەیەک بۆ ئەگەرەکانی ئەو گۆڕانکارییانەی وەک دەگوترێت بەڕێوەن. بەڵام تا ئێستا نەک هەر بەرنامە ڕێژی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە بەڵکو ناکۆکییەکانیش هەروادێ و قوڵتر و ئاڵۆزتریش دەبنەوە.
لە هەفتەی ڕابردوودا لەشکری تورکیا دەچێتە ناو شاری جەرابلوس لە سوریادا زۆرێکیش لە چاودێر لەوبڕوایەدان ئەم دەستێوەردانە لەشکرییەی تورکیا هەر تەنها بە مەبەستی پاراستنی سنورەکانی نییە بەڵکو بە مەبەستی دوورخستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەلە (یەپەگە).
ئەمەش وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن پرسیارگەلیکی زۆر دێنێتە ئاراوە لە سەروو هەمووشیانەوە سەبارەت بە ئایندەی کوردە لە ناوچەکەدا.
ئایا کورد تا ئێستا توانیویهتی له گۆڕانکارییهکانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا دهستکهوتی ههبێت؟
ئایا کورد تێگهیشتنی هاوبهشی ههیه له بهرهنجامهکانی چوونه ناوهوهی تورکیا بۆ سوریا؟
کورد بهشداری ههیه له زۆر کۆبوونهوهی لوتکهیی جیهانیدا، بۆچی کورد خاوهنی تهنها یهک کۆبوونهوهی لوتکهیی خۆی نییه؟
(سهردار عهبدوڵا) نوسهر و شیکهرهوهی سیاسی وهڵامی ئهم پرسیارانه و پرسیار و سهرنجهکانی ئێوهی ئازیزیش دهداتهوه.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا: