هه‌میشه و له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤدا پرسیارگه‌لێک هه‌بوون له‌سه‌ر موزیک و گۆرانی که به‌رده‌وام ئاماده‌ییان هه‌بووه له‌وانه چۆنیه‌تی ڕوانین له تێکه‌ڵ کردن و پێکه‌وه‌به‌ستنی یه‌که‌کانی گۆرانی وه‌ک ده‌ق و ده‌نگ و ئاواز بۆ ده‌ستنیشان کردنی داهێنان.
زۆر جار گوێگرتن له گۆرانییه‌ک ده‌شێت بمانباته ناو جیهانێکی تره‌وه، که هه‌ر له خه‌یاڵدا بوونیان هه‌یه و ڕایه‌ڵه فهنتازیاییهکانی ته‌نها له‌و جیهانه خامۆشه‌دا هه‌ستی پێبکرێت. له کاتێکدا ده‌شێت هه‌ر هه‌مان گۆرانی لای که‌سێکی تر هیچ شتێکی له‌لا جێنه‌هێڵێت. هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن؛ ده‌شێت ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئاستی چێژ لێوه‌رگرتنی گۆرانی و موزیکه‌که‌وه که له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ی باشوری کوردستان ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی گۆرانیبێژ هاتنه ئاراوه و هه‌ر یه‌که به شێوه‌یه‌ک ده‌ستی به چڕینی گۆرانییه‌کان ده‌کرد. ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌میان نه‌بن که به‌ڕاستی له خه‌می ئه‌م ژانره هونه‌ریه‌دا بوون و ده‌یانویست جیاوازبن نه‌ک هه‌ر له هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیان به‌ڵکو له‌وانی پێشخۆشیاندا.
هه‌ربۆیه‌شه زۆرێک له شاره‌زایانی موزیک و گۆرانی ئه‌و سهروهختهیان به سه‌روه‌ختێکی لێوان لێو له پاشا گه‌ردانی و په‌ڕته‌وازه‌یی گۆرانی کوردی ده‌زانی. وه‌ک ده‌ڵێن سه‌روه‌ختێکی سه‌خت بوو بۆ هونه‌رمه‌نده خه‌مخۆره‌کان که بتوانن له‌و شپرزه‌ییه‌دا گۆرانییه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
به‌ڵام ناشبێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت بوێری ئه‌و چه‌ند گۆرانیبێژه، به سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی پێش خۆیان و قاڵ بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له گیانی چۆنیه‌تی چڕینی گۆرانییه‌کاندا گوڕ و تینێکی تری دایه‌وه به هونه‌ری گۆرانی و موزیک.
(ئه‌یوب عه‌لی) ده‌نگێکی ڕه‌سه‌نی گه‌رمیانی وه‌ک خوڕه‌ی چه‌می باسه‌ڕه‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌نگاو ده‌کاته یاوه‌ری خۆی له‌و گه‌شته هونه‌ریه‌ی ده‌ستی پێده‌کات تا ده‌گاته ئێستای ژیانی هه‌نده‌رانی.
ئه‌گه‌رچی خواستی هه‌میشه‌یی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان خوێندنێکی ئه‌کادیمیستانه‌ی موزیک بووه و نه‌یتوانیوه ئه‌و خواسته‌ی بێنێته دی به‌ڵام ئه‌مه نابێته ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م خه‌ونه جوانه هونه‌رییه‌کانیدا و کاتێک له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له ساڵی 1993 دا له‌گه‌ڵ بڵند قه‌ره‌داغی هونه‌رمه‌ندی کهمانچهزهندا دبنه هاوڕێی گیانی به گیانی یه‌کدی،ئه‌م خواسته‌ی ئه‌یوب عه‌لی نۆژه‌ن ده‌بێته‌وه و له ڕێی بڵنده‌وه ئاشنای هونه‌رمه‌ندانی تری وه‌ک گۆران کامیل و زانای مه‌حمود هه‌ژار و سه‌باحی سه‌نتور و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر ده‌بێت.
ئه‌یوب ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی موزیکی زانکۆ و ده‌ست ده‌کات به پێشکه‌ش کردنی گۆرانییه‌کانی که زوو به زوو توانی ئاماده‌ییه‌کی جوانی هه‌بێت له‌ناو خه‌ڵکدا و لێشتانی ناشارمه‌وه منیش یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی گۆرانیه‌کانی ئه‌یوب عه‌لی سه‌رسامیان کردم و چێژێکی تایبه‌تیم لێ ده‌بینین.
(ئه‌یوب عه‌لی) جار جاره‌ش خۆی ده‌قی گۆرانییه‌کانی ده‌نوسێت. سه‌رکه‌وتنی یه‌که‌م سی دی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان (دڵم مه‌شکێنه) له ساڵی 2003 دا هانده‌رێکی تۆکمه ده‌بێت بۆی بۆ به‌رده‌وامیدان به نوسینی گۆرانییه‌کانی.
(ئه‌یوب عه‌لی) هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه.
ئایا هه‌ر ده‌نگ خۆشبوون به‌سه تا ببیته گۆرانیبێژێکی سه‌رکه‌وتوو؟
کامه گۆرانیبێژه ده‌توانێت بگاته لوتکه‌ی داهێنان له هونه‌ری گۆرانی و موزیک‌دا؟
ئایا (ئه‌یوب عه‌لی) به گۆرانیه‌کانی خه‌مه‌کانی ئێمه شه‌ن و که‌و ده‌کات یان حه‌سره‌ته‌کانی خۆی ده‌لاوێنێته‌وه؟
بۆچی ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌کان نه‌یانتوانیوه ببنه به‌شێک له به‌ره‌وپێشچونی گۆرانی و موزیکی کوردی؟
ئازیزانم ئێوه ڕاتان چییه؟
(ئه‌یوب عه‌لی) له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: