Accessibility links

ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت: ‌ناوچه‌ ده‌شتووده‌ره‌کانی زه‌وی که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پێوه‌دیاره‌


توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌ گۆڤاری زانستی زینده‌وه‌ری ئیستدا Current Biology بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت ناوچه‌ی ده‌شتووده‌ر له‌سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌ک‌ ‌که‌مبوونه‌وه‌ی پێوه‌دیاره‌ جێگای نیگه‌رانیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی کاری مرۆڤ و گۆڕینی زه‌ویه‌کان بۆ کشتووکاڵی، بڕینه‌وه‌ی دارستانکان و ده‌رهێنانی کانزاکان، له‌20 ساڵی ڕابردوودا نزیکه‌ی 10%ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا که‌مبوونه‌ته‌وه‌، که‌‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی پانتایی ولایه‌تی ئه‌لاسکایه‌.

له‌ئه‌مریکای باشووریش له‌هه‌مانکاتدا 30%ی ده‌شتووده‌ر که‌میکردوه‌ ، له‌ئه‌فریکایش به‌ڕێژه‌ی 14%.

توێژینه‌وه‌که‌ دوا چالاکی و کاریگه‌ری کاری مرۆڤی وه‌ک دۆکیومینت تۆمارکردوه‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهان و کاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانکاریه‌ له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا، دیمه‌نه‌کانی سرووشت، ئۆقیانووسه‌کان، سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌کانی زه‌وی، ژیانی گیان له‌به‌ران و ڕوه‌ک.

زاناکانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ نه‌خشه‌ی هه‌موو ده‌شتووده‌ری جیهانیان کردوه‌، بێجگه‌ له‌ کیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌کی باشور، پاشان به‌نه‌خشه‌ی ساڵی 1993 به‌راوه‌ردیان کردوه‌. بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ 30 ملێۆن و سه‌دهه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا وه‌ک ده‌شتووده‌ر له‌جیهاندا ماوه‌ته‌وه‌، واته‌ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی باێۆلۆجیه‌وه‌ وه‌ک ژینگه‌ی نه‌شێواو دوور له‌ده‌ستی مرۆڤ ماوه‌ته‌وه.‌

هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت له‌وتای ساڵی 1993وه‌ نزیکه‌ی 1 ملێۆن 300 هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا له‌ده‌شتووده‌ر گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه‌، که‌ زاناکان ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه‌ی زه‌وه‌ی داده‌نێن.

ئه‌وزیانانه‌ی بیبه‌ری تیژ هه‌یه‌تی وه‌ک تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌، زه‌نجه‌فیل چاره‌سه‌ری ئه‌کات.

بڕوایه‌که‌ی وا هه‌یه‌ زه‌نجه‌فیل سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌، خۆراکێکه‌ له‌وانیه‌یه‌ ڕێگری له‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بکات ئه‌وه‌ی بیبه‌ری توون به‌هۆکاری ‌ده‌زانرێت. بیبه‌ری توون و زه‌نجه‌فیل له‌خۆراکی ناوچه‌کانی ئاسایدا به‌فراوانی به‌کاردێت.

هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی بیبه‌ری تون سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا وه‌ک هۆکار بۆ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ دانراوه‌.

له‌ئێستادا توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌رده‌خات، زه‌نجه‌فیل بۆ کاریگه‌ریه‌ خاراپه‌کانی بیبه‌ری تون چاره‌سه‌ریكی باشه‌‌، ئه‌گه‌ر هه‌ردووکی له‌خواردندا هه‌بێت ڕێگری له‌نه‌شونمای ‌شێرپه‌نجه‌ ده‌کات.

زاناکانی کۆلیجی ده‌رمانسازی له‌زانکۆی هينان Henan University in China له‌چین، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشک کردوه‌ ده‌رکه‌وته‌ی تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی سی هه‌بوه‌. بۆ چه‌ندهه‌فته‌یه‌ک زه‌نجه‌فیل و بیبه‌ری توونیان به‌گرووپێکیان داوه‌، به‌گرووپی دووهه‌میان ‌هیچیان پێنه‌دراوه‌.

له‌کۆتیدا ئه‌وانه‌ی زه‌نجه‌فیلیان پێدراوه‌ په‌ره‌سه‌ندنی درمه‌کانی شێرپه‌نجه‌یان له‌نه‌شونما وه‌ستاوه‌. به‌ڵام گرووپی دووهه‌م به‌لانی که‌مه‌وه‌ 20% ئاستی شێرپه‌نجه‌یان بۆ کووشنده‌ په‌ره‌ی سه‌ندوه‌.

کۆمپانیای ئاپڵ ده‌یه‌وێت ته‌له‌فوونه‌کانی له‌داهاتوودا زیاتر بێ ته‌لبن، وه‌ک تاکتیکێک بۆ نه‌هێشتنی جاکی هێدفۆنی له‌ئیستادا به‌کاردێت بۆ قسه‌کردن و بیستنی میوزیک. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران له‌م ستراتیجیه‌ته‌ هه‌ندێک مه‌ترسی تێدا ده‌بینن.

له‌مباریه‌وه‌ ده‌ڵین ته‌کنه‌لۆجیا نوێکه‌ی بیستن به‌ وایه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ نابه‌سترێنه‌وه‌ و نرخی به‌رزه‌ به‌ 160 دۆلاره‌. بۆ نموونه‌ بۆ که‌سانی وه‌زرشی ڕاکردن ده‌که‌ن ئه‌گه‌ری که‌وتنی لێیان هه‌یه‌وه‌ و له‌ده‌ستدانی ئه‌و به‌شه‌ که‌تاراده‌یه‌ک نرخی به‌رزه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی.

هه‌روه‌ها بۆ به‌کارهێنانی هێدفۆن ده‌بێت به‌شێکی تایبه‌تی بۆ به‌کار بێت له‌شوێنی نه‌وژه‌ندکردنه‌وه‌ی، بۆنه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ و بیستن له‌یه‌ککاتدا ناکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:25 0:00

XS
SM
MD
LG