Accessibility links

بەهار عەبدولڕەحمان: فەرمانڕەوایی لەدەستی پارتی و یەکێتیدایە و حکومەت بە ڕووکەش بنکە فراوانە


به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان

لەگەڵ هەروادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری قەیرانی سیاسی و ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و گەرم بوونی شەڕی ساردی نێوان لایەنەکان ئەگەری پێکدادان بە دوور نازانرێت.

ئەم ڕوانینەش پاش لە جوڵاندنی هێز دێت لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بۆ سەر بیرە نەوتەکانی لای کەرکوکەوە وەک لە میدیای کوردیدا ئاماژەی پێکراوە.

بەهار عەبدولڕەحمان، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت وێڕای قەیرانەکانی لە هەرێم هەن کە بێ چارەسەر ماونەتەوە، ئێستا دەرهاوێشتەکانی ئەم قەیرانانە وەک کێشەی کۆمەڵایەتی و هەژاری و نەبوونی باڵی کێشاوە بەسەر خەڵکدا لە هەرێمی کوردستاندا و دەشڵێت هەر بۆیەشە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە ئەستۆی هەموو هێزەکانی هەرێمە تا بتوانن ئەم کێشە قوڵانە چارەسەر بکەن لە کاتێکدا هەمووان دەزانن تەنانەت وڵاتە دراوسێکانی هەرێمیش هیچیان دۆستی کورد نین.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بە بەرپرسیارێتی لایەنەکان چۆن دەبێت لە کاتێکدا هێز لە بەرامبەر یەک دەجوڵێنن وەک لە میدیاکاندا باسکراوە، بەهار عەبدولڕەحمان بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێم دەڵێت بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و دەبێت لەو ڕوانگەیەوە بێت کە ئەگەر هاتوو دۆخی هەرێمی کوردستان تێک بچێت ئەوا ئەوانیش لێیان تێکدەچێت وەک دوو لایەنی سەرەکی لە هەرێمی کوردستاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:46 0:00

XS
SM
MD
LG