دکتۆر رێبوار فەتاح: ئەگەر ئەمەریکا گۆڕانێک بەسەر رێبازەکانێدا نەهێنی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا شکەست دێنێ
وەزارەتی دەرەوە دارێژەری رێبازەکانی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە، بەڵام زۆر جار ئەم وەزارەتە رێبازەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کەوتۆنەتە بەر رەخنە.
ئاخۆ شارەزایانی وڵاتە یەکگرتووەکان خوێندنەوەیەکی وورد و درووستیان لە پێکهاتە نەژادی و ئاێینیەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە؟
دکتۆر رێبوار فەتاح لێکۆڵەر و شارەزای کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" نەخێر، ئەمەریکا وڵاتێکی نوێە و لە دابەشکردنی ئەو وڵاتانەدا وە یاخود لە داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەشداری نەکردووە،ە بەڵکۆ زۆرتر وڵاتە ئەورەپاییەکان بوونە بە تاێبەتی بریتانیا و فەرەنسا و ئەوانەی تر، لە رۆژگاری ئەمرۆشدا ئەمەریکا زۆرتر پشت ئەبەستێت بە بریتانیا بۆ ئەوەی بە باشی لە پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تێبگات".
دکتۆر رێبوار هەر وەها دەڵێت" نەک ئەمەریکا بەڵکو وڵاتانی تری ئەوروپاییش لە سوریا چەقیوون و نازانن چی بکەن و ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ پەیوەندیە ئاڵۆزیەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئەوان لەبەر ئەنکارا ناتوانن پەیوەندیەکی توندتر لەگەڵ کوردا ببەستن، لەبەر ئەوەی ئەنکارا لیان دڵگران ئەبێ، زۆرتر رەنگە لەو سیاسەتەدا پشت بە تورکیا یان وڵاتانی کەنداو ببەستن کە لە راستیدا ئەوان خۆیان بەشێکن لە گرفتەکە".
دکتۆر رێبوار دەشڵێت" ئەمەریکا دەبێ دان بە خۆدا بنێت و بڵێ ئێستا ئەم پەیوەندیانە گۆڕاوون و ئاکتەری تازە کە پێشتر نەیانتوانیوە بێنە سەکۆێ سیاسیەوە وە یاخود سەکۆێ کۆمەڵایەتیەوە وەکو کورد ئەبێ هاوکاریان لەگەڵدا بکەین وە ئەگەر نەتوانێ ئەو هەنگاوە گەورە بنێ، سیاسەتی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا شکەست دێنێ، هەر وەک لە عێێراق و ئەفغانستان شکەستی هێناوە".