Accessibility links

مێزگرد: قەیرانەکانی هەرێم و وەرچەرخانی ناڕەزاییەکانی خەڵک بۆ بێزاری


خۆپیشاندان / ئەرشیف
خۆپیشاندان / ئەرشیف

قەیرانەکان قوڵ و ئاڵۆزن، ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بوونەتە وەک دەگوترێت گرێکوێرەیەک و گەر لەبەردانەواندنی ڕژد لە نێوان لایەنەکاندا نەکرێت ئەوا کردنەوەی ئەم گرێ ئاڵۆزانە ئێجگار سەخت دەبن ئەو سەختییەش کاریگەری نەرێنی دەبێت بەسەر ئایندەی هەرێمەکەوە.

هیوا عوسمان
هیوا عوسمان

ناڕەزاییەکانی شەقامیش هەروادێ و زیاتر دەبن، ئەگەرچی پێشتر ئەو ناڕەزاییانە لە سنورێکی دیاریکراوی جوگرافیدا بوون، بەڵام ئێستا ئاماژەکان وەها نیشان دەدەن ئەگەری بەزاندنی ئەو سنورانەشی هەیە.

میوانەکانی مێزگرد:
هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوان

هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان

هونه‌ر حاجی جاسم
هونه‌ر حاجی جاسم

ئەوەیش کە ئاشکرایە ئەم ناڕەزاییانە وەرچەرخاون بۆ بێزاری لە لای خەڵکەوە و ئەم بێزارییەش بە شێوەیەکە شەقام دۆسێ چارەنوسسازەکان بەشتێکی لاوەکی دەزانێت، بێزارییەکە هیچ بەهایەکی بۆ ئەو ناکۆکیانەش نەهێشتۆتەوە کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بوونیان هەیە، بێزارییەکە کە خەڵک ئیتر بڕیاری داوە ئەم قەیرانانە نەکاتە کێشەی خۆی و بڵێت هێندە قسە کرا، هیچیجارەسەر نەکرد و ئەم بەرپرسانەی هەرێم تەنها ئەو شتانە دەبیستن کە لە بەرژەوەندی خۆیانن.

خەڵک ئەمڕۆ ناڕازییە و بێزارە لەوەی بەرپرسانی هەرێم هەر یەکە و بەشی خۆی، تەواوی بەرژەوەندییە گشتییەکانیان کردۆتە قوربانی بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی و بەرژەوەندی حیزبی خۆیان.

زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:23 0:00

XS
SM
MD
LG