Accessibility links

کاوە قورێشی: بە هیچ شێوەیەک ناکرێت هیچ میدیایەک بە سەر و بنیەوە ببێتە ژێر پرسیاروە


Kaveh Ghoreshi
Kaveh Ghoreshi

ئەمرۆ وەکو باس دەکرێت زۆربەی رۆژنامە، رادیۆ، تەلڤزیۆن و سەتەلایتەکان لە باشوری کوردستان دەهۆڵ کوت و زورنا ژەنی لایەنێکن، ئایا لە راستیدا وایە؟

ئەمرۆ وەکو باس دەکرێت زۆربەی رۆژنامە، رادیۆ، تەلڤزیۆن و سەتەلایتەکان لە باشوری کوردستان دەهۆڵ کوت و زورنا ژەنی لایەنێکن، ئایا لە راستیدا وایە؟

رۆژنامەنووس کاوە قورێشی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" تا ئەو جێگەی پەێوەندی بە کار و ئەزمۆنی منەوە هەیە، لە ساڵەکانی 2005 بەلاوە کە بۆ ماوەیەکی نە زۆر لە باشور بووم، سەردەمێک لە جۆرێک شکۆفایی وە یاخود گەشەی رۆژنامەگەری کوردی بوو، لەوانەیە لە هەموو کوردستان و هەر وا باشور، بەو پێیەی شەری ناوخۆ کۆتایی پێی هاتبوو و ئارامیەک هاتبوە ئاراوە وە رۆژنامەنووسی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارتەکاندا هاتبووە دەرەوە و لە رێگای پشتێوانی نێۆنەتەوەیی و ناوەندە جیهانیەکان کە بەرگری لە ئازادی بیرورا دەربرین ئەکەن ئەو هەڵە هاتە ئاراوە گۆرانێک بێتە ئاراوە و لە ناوەندەکانی بریار و دەسەڵاتەوە دوور بکەونەوە".

کاک کاوە هەر وەها دەڵێت" ئەوە بوو کە بینیمان دووای ماوەیەک تەلڤزیۆنێکی ئازاد وەکو KNN لە داێکبوو کە هەڵگەرایەوە بە زمانی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشان قوناغی لە داێکبوونی NRT, Rudaw, Kurdistan 24 کە لەو بروایەدام نیسبەتی ئەمانە لەگەڵ دەسەڵاتدا بەو شەفافیەتەی دەوارنی رۆژنامەنگاری چاپی نەبوە وە هێشتا لە سەرچاوەی داراییان ئاگادار نیین، وە لە کارەکانیاندا ئاراستەیەکی جیا دیاری دەکەن و ئێمەش تا ئێستا روبەرووی ئەم لێڵی و شاراوەیین کە نازانین سەرچاوەکانی داهاتی ئەم میدیانە کوێن وە لەسەرچاوە مادییەکانیانەوە ئەتوانین تێبگەین کە ئاراستەی سیاسیان و دیدە سیاسیەکانیان بە چ شێوەیەکە".

کاک کاوە هەر وەها دەڵێ" بە هیچ شێوەیەک ناکرێت هیچ میدیایەک بە سەر و بنیەوە ببێتە ژێر پرسیاروە و بووترێ هەر کەسێک نزدیک بوە لەو میدیایە وە یان هەر کەسێک لەوەی کاری کرد بەشێک لەو بەرنامەیە کە لە پشتی ئەو میدیایەدایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:04 0:00

XS
SM
MD
LG