ڕۆژى يه‌كشه‌ممه له شارى هه‌ولێر هاوشێوه‌ى شاره‌كانى تری هەرێمی کوردستان مامۆستایان گردبوونه‌وه و خوپێشاندانيان دژى نه‌بوون و بڕين و دوواكه‌وتنى موچه ئەنجام دا.
لەم گردبوونەوەیەدا ژماره‌يه‌كى كه‌م له مامۆستايان به‌شداريان كرد و به به‌ياننامه‌يه‌ك ناڕه‌زاييان بلاوكرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌شيد سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكای ڕاگەیاند "له‌م گردبوونهوهيهدا به سێ خاڵ داواكاريیهكانى مامۆستايان خراوه‌ته‌ڕوو يه‌كه‌ميان ئێمه داوامان كردووه دۆخى سياسى هه‌رێمى كوردستان ئاسايى بكرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه وا ده‌بينين ئه‌و قه‌يرانه داراييه هه‌مووى له دۆخه سياسيهكهوه سه‌رى هه‌ڵداوه ، دووهەميان پێداچوونه به پاشه‌كه‌وتى مامۆستايان كه‌وا بگونجێ و له‌كاتى خوشيدا بدرێت موچه‌كانى مامۆستايان له به‌ر ئه‌وه‌ى بارۆدوخ و ژيان و گوزه‌رانى مامۆستايان به ڕاستى ناله‌باره ، سێهەمیشیان به‌رده‌وام بن و په‌له بكه‌ن له هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێمه وا ده‌بينين ئه‌گه‌ر بێت‌و چاكسازى بكريت كاريگه‌رى ئه‌رێنى له سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى مامۆستايان ده‌بێت".
پشوى هاوينى ئه‌مساڵ مامۆستايان ئاراميان گرتبوو و نه‌هاتبوونه سه‌ر شه‌قام به‌ڵام له ئێستادا خوپێشاندان و گردبوونه‌وه و ناره‌زايى ده‌ستیپێكرد و داوا ده‌كه‌ن مووچه‌كانيان وه‌ك ساڵانى رابردوو پێش قه‌يرانى دارايى لێ بكرێته‌وه و مامۆستايهكيش ده‌ڵێت نه په‌رله‌مان هه‌يه و نه حكومه‌ت چونكه حكومه‌تى گه‌ل نيه و ئه‌مانه نوێنه‌رايه‌تى حيزب ده‌كه‌ن .
له هه‌ولێر مامۆستا لێره و له‌وێ ده‌نگى ناڕه‌زايى ده‌رده‌بڕن و به‌رده‌وام گله‌يى ده‌كه‌ن به‌ڵام له گردبوونه‌وه‌ى ئهمڕوى مامۆستاياندا ژماره‌يه‌كى كه‌م له مامۆستايان ئاماده‌بوون و داواى مافه‌كانيان ده‌كرد له‌مباره‌يه‌وه نه‌وزاد عومه‌ر نوێنه‌رى مامۆستايانى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له هه‌ولێر به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى گوت "له ڕووى ئه‌منيه‌وه مامۆستايان هۆكارێك بووه كه ڕێژهيان كه‌مه و نه‌هاتوون و به‌شدارى ئه‌م گردبوونهوهيه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ى كه نه‌هاتوون ماناى ئه‌وه نیيه كه ڕازين" .
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری