هاوکاتی داواکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمەکە، هاوکاتای هەروادێ و قوڵ بوونەوەی زیاتری ناڕەزاییەکانی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵات لە هەرێمدا، هاوکاتی داوای ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لایەنەکان بۆ کشانەوە لە حکومەتی بنکە فراوان، چوار لایەنی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی) کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکەن.
ئەم چوار لایەنەی هەرێم وەک لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە پشتیوانی خۆیان بۆ داواکارییەکانی خەڵک ڕاگەیاندووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیار دەزانن بۆ دابینکردنی موچە و چاککردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.
میوانەکانی مێزگرد:
هێمن میرانی، شیکەرەوەی سیاسی
دکتۆر ئەمین فەرەچ، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان
ئەم چوار لایەنە، بێ لە بزوتنەوەی گۆڕان کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ڕێگە نەدراوە وەزیرەکانی بچنەوە هەولێر، بەلام سێ لایەنەکەی تر هەر یەکە و بەشی خۆی پۆستی هەیە لەم حکومەتەدا کە بە حکومەتی بنکە فراوان ناسراوە.
لەو ڕاگەیاندنەدا ئەو چوار لایەنە سیاسیەی داوا لە خەڵک دەکەن دەربڕینی ناڕەزاییەتیەکان بە شێوەیەکی سیڤیلیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە توندوتیژی.
ئایا ئەم چوار لایەنە دەتوانن درێژە بەوە بدەن بەوەی لە یەک کاتدا هەم لە دەسەڵاتدا بن و هەمیش وەک ئۆپزسیۆن ڕەفتار بکەن؟
ئایا ئەم چوار لایەنە ئەو تواناییەیان هەیە بتوانن ئاڕاستەی ناڕەزایەتییەکان بگۆڕن؟
ئایا ئەم چوار لایەنە هیچ پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمەکە؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە: