Accessibility links

سالار مەحمود: تورکیا و مەترسیەکانی دەست بەسەراگرتنی شەنگاڵ


Salar Mahmoud سالار مه‌حمود
Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

چاو و راوێک هەیە لە میدیا کوردیەکان وە یاخود لە هەندێ سەرچاوەی پشت راست نەکراوو گوایە لە کاتی کردارەکانی وەرگرتنەوەی موسڵدا تورکیا دەست بەسەر شەنگاڵ و شاخی شەنگاڵدا بگرێ. ئاخۆ کارێکی لەو جۆرەدا چ مەترسیەکی هەیە بۆ سەر رۆژئاوا و هەر وەها ئاێیندەی هەرێمی کوردستان.

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە مێژوودا ئێمە دەزانین سوپای تورکیا چوبێتە هەر ناوچەیەک و کۆنترۆڵی کردبێت بە ئاسانی دەست بەرداری نابێتە وە حیسابێک بۆ هیچ (سیادەیەکی) نیشتمانی و یاسای نێۆنەتەوەیی ناکا، نموونەشمان لە قوبرسە، ئەسکەندەروونە لە سوریا وە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمانە ئەزمۆنێکن تورکیا سوپا بنێرێتە هەر جێگایەک بە ئاسانی چۆڵی ناکا".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت" تورکیا هێزەکانی خۆێ لە باشوری کوردستان زۆرتر کردووەتەوە وە ئێستا بنکە و بارەگای زۆرتری کردوەتەوە، ئەمە ئێمە بە مەترسی گەورەی دائەنێن لەسەر ئاێیندەی باشوری کوردستان وە کاریگەری لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سنووری نێوان نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، ئێستا تورکیا دەستیکردووە بە پرۆسەی دیوار بەندی سنووری نێوان باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان وە لەو دیوار بەندیەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆمەڵگای نێۆدەوڵەتی لێ بێدەنگ بوە وە هە موو هەوڵێشی ئەویە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان لە باشور و رۆژئاوای کوردستان نەمێنێتەوە، چونکە پەیوەندی هەردوو هەرێمەکە کاریگەری لەسەر پێگەی کورد لە نەخشەی ئاێیندەی ناوچەکەدا دەبێ:.

کاک سالار دەشڵێت" من هۆشداری دەدەمە هێزە کوردستانیەکانی باشوری کوردستان ووریا بن هیچ هەڵس و کەوت و هەنگاوێکیان نەچێتە جۆگەڵەی بەرژەوەندیەکانی سوپای تورکیا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:37 0:00

XS
SM
MD
LG