لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی ئابووری و فراوان بوونی زیاتری کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەورەبوونی شەپۆلی ناڕەزاییەکانی خەڵکی هەرێم، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
لە هەولێریش پاش چەند مانگێک لە کۆبوونەوە نەکردن، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە هەمان شێوەش هیچ ئەندامێکی ئەم بزوتنەوەیە کە دووهەم گەورەترین لایەنی سیاسییە لە هەرێمی کوردستاندا لە ناو شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا نوێنەریان نییە.
ڕەوشێکی نائارام لە هەرێم هەیە، خەڵک بەهۆی قەیرانی ئابووری و نەدانی موچە و ئەوەش کە ناونراوە سیستەمی پاشەکەوتکردنی موچەوە لە بارێکی خراپدان، ناڕەزاییەکان و دەربڕینی بێزارییەکان هەر هیچ نەبێت لە بەشێکی هەرێمدا بوونە خۆپیشاندان و خۆپیشاندەران پەیامی ڕاستەوخۆی خۆیان نارد بۆ دەسەڵات.
ئایا خۆپیشاندانهکانی ڕۆژی 27 ی مانگ بوونه زهنگی ئاگادارکردنهوه بۆ دهسهڵات له ههرێم؟
ئایا ئهم خۆپیشاندانانه لایهنی دهسهڵات دهخاته بهردهم لێکۆڵینهوهیهکی ورد بۆ ئهگهری فهرامۆشکردنی داواکانی خۆپیشاندهران؟
میوانی بەرنامە:
عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر
زۆرێک لە چاودێر پێشتریش بڕوایان وابوو بەشێکی زۆری کێشە ئابووری و سیاسییەکانی هەرێم پەیوەندییان هەبووە بە دوو بابەتەوە؛ یەکەمیان ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر دۆسێ هەستییارەکانی تایبەتن بە نەوت و داهات و بودجەوە، دووهەمیشیان پەیوەندی هەیە بە جەمسەرگیرییەکانی کوردەوە لە قەیرانی ئاینزایی ناوچەکەدا.
بەپێی هەواڵەکان لە بەغداوە لە پاش کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و حەیدەر ئەلعەبادی، سەرەک وەزیری عێراق باسی لە باشترکردنی باری بژێوی فەرمانبەرانی هەرێمی کردووە و گوتوویەتی بە ئەرکی حکومەتی نێوەندی وڵاتەکەی دەزانێت ژیانی هاوڵاتیانی عێراق بە دانیشتوانی هەرێمی کوردستانیشەوە باشتر بکرێت.
لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیاندا حەیدەر عەبادی ئاماژەی بە پیدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کردووە پاش ئەوەی دەگەنە ڕێککەوتن و بارزانیش وتوویەتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا هەیە لەسەر نەوت و گاز و باسی لەوەش کردووە کە پشتگیرییەکی تەواو لە حەیدەر عەبادی دەکات.
لەسەر ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو هەرێمی کوردستانیش، سەرەک وەزیری عێراق داوای هەبوونی ئارامی سیاسی کردووە لە هەرێم و هەروەهاش کۆتایی هێنان بەو ناکۆکییە سیاسیانەی هەن.
شەڕی ئازادکردنی شاری موسڵیش تەوەرێکی سەرەکی وتووێژەکانی نێوان بارزانی و عەبادی بووە و هەردووکیشیان جەختیان لە گرنگی بەشداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردۆتەوە بەڵام ناڵێن ئایا بەر لە وادەی ڕزگارکردنی موسڵ لە تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی چ جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا مۆر دەکرێت.
ئایا سهردانی سهرۆکی ههرێمی کوردستانی عێراق بۆ بهغدا بهشێکه لهو ههوڵانهی بۆ چارهسهرکردنی قهیرانهکانی ههرێم دهدرێن؟
ئایا ئهم سهردانهی مهسعود بارزانی بۆ بهغدا دهکرێت وهک ههنگاوێکی باشتر کردنی پهیوهندییهکانی نێوان ههولێر و بهغدا لێی بڕوانرێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) یە: