شیعر لە ناخی هەموو مرۆڤەکاندا ئامادەیی هەیە، بە مانایەکی تر وەک دەگوترێت لە ناخی مرۆڤەکاندا هەمیشە شاعیرێکی نوستوو هەیە.
بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە ئەو شاعیرە لەو مرۆڤەدا چەندێک بێدارە و چەندێک مرۆڤ دەتوانێت ئەو هەستە بە وشەکان دەرببڕێت و وشەکان بکاتە پێکهاتەی دێڕە شیعرییەکان و ئەو دێڕانەش لەگەڵ ئاوازە نەرمەکاندا لە وێنە شیعرییەکاندا کۆ بکاتەوە.
ئه‌مشه‌و کاتژمێری ده‌ستم
له که‌شتیێکی ونبوو ئه‌چێ
له‌ناوه‌راستی ده‌ریادا هه‌ر گێژ ئه‌خوا و
که‌س نازانێ بۆ کوێ ئه‌چێ
ئاخر که‌ی گوناهی منه
کاتێ سه‌وڵی که‌شتی رۆحم
پێ نازانێ رێگای که‌نار
.. که مانگه شه‌و
له ئاوێنه‌ی ئه‌م ده‌ریایه ڕائه‌مێنێ و نایه‌ته خوار....
ئاخر که‌ی گوناهی منه
سپێده و خۆر داناگیرسێن
له کاتێکا ده‌سته‌کانم
له هیچ شه‌پۆڵێک ناترسێن....
(سیڤەر باپیر) یەکێکە لەو شاعیرانەی ئەو هەستە پەنگ خواردوەوەی ناو خۆی کۆدەکاتەوە و لە چەند دێڕێک‌دا وێنەیەکی شیعری پێکدەهێنێت و بەر لەوەی بخوازێت لەگەڵ خوێنەری شیعرەکەدا بکەوێتە دیالۆگ ، ئەم دێت و ئەو دیالۆگە لەگەڵ خۆی دەکات و پرسیار و جوانییەکانی شیعر ڕووبەڕووی خۆی دەکاتەوە، ئەمانەش پرسیارگەلێکن دەمێکە لەگەڵیاندا دەژی.
کە گەڵایەک هەڵئەوەری
کە شەپۆلێک
خۆی بە دەریا ئەنووسێنێ و
کە بارانێک ئەچێتە باوەشی زەوی...
هێشتا ڕەنگم زەردتر ئەبێ
ئەبم بە گەڵاڕێزان و
هەر بەهارم پێ ناکەوێ...
کە بولبولێک
ئەنیشێتە سەر پەڕەی گوڵ
کە خورپەیەک
دڵی دڵدار ئەهەژێنێ... دڵی منیش
لەدەست تەنیایی و غوربەتا
هێدی هێدی هەرەس دێنێ...
شیعر هەمیشە وەڵام بووە، لە دێرزەمانەوە مرۆڤ لەگەڵ شیعردا دەژی و شیعریش بۆ مرۆڤایەتی دەژی.
ئەرکی شاعیر ئەرکێکی سانا نییە، سەختە و گەلێک سەختە چونکە گەر بتەوێت ببیتە ئەو شاعیرەی هەمیشە لە داهێناندا بژی و ببێتە بەشێک لە مێژووی شیعر ئەوا پێویستیت بە ئاشنابوونە بە هەموو شتە جوانەکان لە زمانەوە بۆ ڕۆشنبیری و دەربڕین و هتد.
وا خەریکە ڕێڕەوی خۆم ئەگۆڕم و
هێمن هێمن بۆ لای تۆ دێم
وا خەریکە ئەگەمە لات
لێم مەپرسە من چیم و کێم
له‌ناو ئامێزی تینووما ئه‌تشارمه‌وه و
ئه‌بمه په‌رژینێک بۆ باڵات
جێتناهێڵم تۆ ئه‌که‌م به نیشتیمانم
بۆخۆشم ئه‌بم به ئاڵات......
ئایا سیڤه‌ر باپیر کاتێک شیعر ده‌نوسێت ده‌خوازێت له‌ڕێی ئه‌و شیعره‌وه په‌یامێک بنێرێت؟
ئایا سیڤه‌ر باپیر هیچ پێناسه‌یه‌ک بۆ شیعر ده‌کات، ئه‌گه‌ر نایکات بۆ؟
ئەم شاعیرەمان چه‌ند هه‌ست ده‌کات ئازادە له ده‌ربڕینه‌کانیدا، له نوسین و داڕشتنی وێنه شیعرییه‌کانیدا؟
(سیڤەر باپیر) لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: