یه‌کێتی وه‌کو هێزێکی گه‌وره‌ی باشووری کوردستان که‌وتووه‌ته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری دوو که‌رت بوون له نێوان دوو باڵ که هه‌رلایه‌و کۆمه‌ڵێک مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی له لا کۆبووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌ڵات عومه‌ر وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسی وای ده‌بینێت ناکۆکییه‌کان له نێوان ئه‌و دوو باڵه ، تا دێت قووڵ تر ده‌بێته‌وه. ده‌شڵێت "مه‌گه‌ر کۆنگره‌یه‌ک کێشه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی بیر‌ورا و چۆنێتی ئه‌و کۆنگره‌یه زه‌حمه‌ته بگه‌نه ئاکامێک، ئێستا باڵێکیان که‌وتووه‌ته قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی بڕیاردان، بۆ په‌شیمان کردنه‌وه‌یان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ر بگرێت، ره‌نگه ئه‌وه ببینین که باڵیکی زۆرینه ببنه که‌مینه‌یه‌کی لاواز."
کۆی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵه‌ی یه‌کێتی، ئایا جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕو ستراتیژه یان چی؟ خه‌ڵات لای وایه هه‌موو جیابوونه‌وه حیزبییه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ن، ئه‌و زیاتر باس له ره‌وشه‌که ده‌کات به‌و ئاراسته‌یه‌ی که کۆی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رپرسه سیاسییه‌کان له ململانێی دهسهڵاتو په‌یداکردنی سامان‌دان "کاتێ ده‌توانین له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سیاسی قسه بکه‌ین به شیوه‌یه‌کی ته‌ندروست، که به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست جیابوونه‌وه تیایدا روو بدات، له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌ما، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ناو یه‌کێتی رووده‌دات، یارییه‌که له‌سه‌رئاستی خێڵ و ده‌سته‌و گروپ و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات وسامان، کۆی پرۆسه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناته‌ندروسته، پێ ده‌چێت شتی نابه‌جێشی تیا روو بدات."
له هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام دوو هێز که چه‌کداریان له‌به‌رده‌سته پارتی و یه‌کێتی، وه‌ک دوو لایه‌ن ده‌رکه‌وتوون که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌رێمه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده له رووی سیاسییه‌وه، گۆڕان وه‌ک هێزی دووه‌م دوای پارتی سه‌یر ده‌کرێت، به‌ڵام له رووی ئیدارییه‌وه، بارودؤخهکه خیاوازه، ئایا گۆڕان له باڵانسی هێز له نێوان پارتی ویه‌کێتی چ کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که که له‌به‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریدایه،؟ له‌و باره‌یه‌وه خه‌ڵات ده‌ڵێت "ته‌وازنی هێز له ناوچه‌که به تایبه‌تی له نێوانی یه‌کیتی و پارتی گرنگه بۆ ئارامی سیاسی له ناوچه‌که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌قڵییه‌تی حیزبایه‌تی و یاریزانه‌کانی گۆڕه‌پانه‌که وه‌ک شوێنی تر نییه، ئه‌مه‌ی له رابردوو له نێوان گۆڕان و یه‌کێتی روویدا، ئه‌وه‌ی ئێستاش له قازانجی پارتییه، که به‌وه‌ش ته‌وازنی هێز له ناوچه‌که لاسه‌نگ ده‌بێت."