سهرۆکی تورکیا دهڵێت ڕۆژی 19 ی ئهم مانگه ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ دهست پێدهکات.
تورکیا بنکەی سەربازی لە ناو هەرێمی کوردستانی عێراق و لە باکوری عێراقیشدا هەیە و کەوتۆتە هەوڵێکی چڕ و پڕیش بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا.
جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت لەشکری تورکیا کە لە ئێسـتادا لە سەربازگەی باشیک لە نزیک موسڵ لە باکوری عێراق لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردسـتانە.
نوعمان قورتولموش کە دەمڕاستی حکومەتی وڵاتەکەشیەتی بە پەیامنێرانی گوت" تورکیا ڕێگە نادات قسە لەسەر مەسەلەی سەربازگەی باشیک بکرێت، چونکە هەموو دەزانن بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی لە باکوری عێراق و حکومەتی بارزانی داوای لە یەکەکانی تورکیا کردووە مەشق و ڕاهێنان بە هێزە خۆجێـیەکان بکەن بە مەبەستی ڕزگارکردنی موسڵ."
گوتیشی وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاری بکات لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەغدا لە پـێناو پاککردنەوەی عێراق لە ڕێـکخراوە تێرۆرسـتیـیەکان. باسی لەوەش کرد تورکیا هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە لە بەرامبەر مانەوەی موسڵ لە ژێر دەسـتی داعش و ڕێـکخراوە تێرۆرسـیتەکانی دیکە.
جەختی لەوەش کرد وڵاتەکەی ئامانجی نیـیە ببێتە هێزێـکی داگیرکەر و بوونی لەشکری تورکیا لە عێراق تەنها بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریـیە لەم کاتەی وڵاتەکە زۆر دابەشبووە.
میوانی بەرنامە:
سەرکەوت شەمسەدین، نوسەر و لێکۆڵەر
ئەم گەورە کاربەدەستەی تورکیا دەڵێت عێراق بۆ عێراقیـیەکانە و سوریاش بۆ سوریـیەکانە و تورکیا ڕێگە بە هیچ ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی نادات گۆڕانکاری نەژادی و دیموگرافی تیایاندا بکات، وە دەبێت عێراق وهیچ وڵاتێـکی دیکە ڕێگە بەوە نەدات.
هەر لەسەر ئەم دۆسێیە سەفین دزەیی دەمڕاستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت " دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، وڵاتانی هاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیكه، هاوكاریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانیان پێشكەش به هەرێمی كوردستان و عێراق كرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگری و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە دووبەردان و باشیك لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە. هەر لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا پسپۆڕە سەربازییەكانی توركیاش لەم دوو شوێنە ڕاهێنانیان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە و وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە. لەوە زیاتر نە سەرۆکایەتی هەرێم و نە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هیچ بەرنامەیەکی دیکە نین."
حکومەتی ناوەندی عێراقیش لە لای خۆیەوە داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لە عێراقدا و وەک لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە و بوونی ئەم بنکە سەربازیانەی بە پێشێلکاری لە خاکی عێراق و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیدا ناودێر کردووە.
ئەحمەد جەمال دەشڵێت پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی خۆی بنێت و بڕیارێک دەربکات بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی تورکیا لەناو عێراقدا.
سەرەک وەزیری تورکیا هەر ئەمڕۆپێنجشەممە جەختی لە مانەوەی هێزە سەربازیەکانی وڵاتەکەی کردۆتەوە لە عێراقدا وەک دەڵێت بۆ شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕیگەگرتنە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.
بینالی یڵدرم دەشڵێت هێزی 63 وڵات لە عێراقدا شەڕی دژی تێرۆر دەکات ،بۆچی هەر هێزی سەربازی تورکیا لەوێ پەیوەندی نییە بە خواست باشییەوە.
بۆچی تورکیا دهخوازێت بهشدار بێت لهو ئۆپهراسیۆنهدا؟
ئایا مهبهست و خواستهکانی تورکیا له ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنی موسڵدا چین؟
ئایا بهشداری تورکیا دهتوانێت ببێته مایهی ڕێگهگرتن له ئهگهری سهرههڵدانی قهیرانی نوێ له کۆمهڵگهی سوننهکانی عێراقدا؟
ئهگهر تورکیا بهشداربوو لهو ئۆپهراسیۆنهدا ئایا متمانه چییه بۆ کشانهوهی هێزهکانی له پاش ڕزگارکردنی موسڵ؟
ئایا ئهمریکا دهتوانێت کاریگهری ههبێت بهسهر ئهگهر و نهگهری بهشداری تورکیاوه له شهڕی موسڵدا؟
(سەرکەوت شەمسەدین) نوسەر و لیکۆڵەر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: