زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی ژانری هونه‌ری شێوه‌کاری له‌وبڕوایه‌دان له‌وه‌تای مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه هه‌یه هونه‌ری شێوه‌کارییش بوونی هه‌یه.
مرۆڤی دێرین هێڵکاری و وێنه‌ی به‌کارهێناوه بۆ ته‌واوی ده‌ربڕینه‌کانی خۆی له ژیانی ڕۆژانه‌یدا و گه‌لێک له‌م هێمایانه له‌سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌کان بێنراونهتهوه.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی مرۆڤدا ئه‌م هونه‌ره‌ی ده‌ربڕینیش گه‌شه ده‌کات و ڕه‌نگ و فڵچه و قوماش و که‌ره‌سته‌ی تر دێنه به‌کارهێنان.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی زمان بێته ئاراوه و ببێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ ده‌ربڕین و ئاخاوتنی ڕاسته‌وخۆ، وێنه‌کان زمانی دیالۆگی نێوان مرۆڤه‌کان بوون.
بایه‌خی ئه‌م هونه‌ره‌ش هه‌ر له به‌کارهێنانی ڕه‌نگ و یاریکردنی فڵچه و چۆنیه‌تی پێکه‌وه به‌ستنی یه‌که‌کانی ناو تابلۆکه‌دا سنوردار نییه به‌ڵکو له جوڵاندنی هزری بینه‌ری خۆشی‌دا گرنگه به تایبه‌تیش کاتێک بینه‌ر ده‌که‌وێته وتووێژێکی بابه‌تی له‌گه‌ڵ تابلۆکه‌دا و ده‌گاته ئاستی پرسیاری نوێ که له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ختی خۆیدا بگونجێت.
به‌ڵام ئایا ئه‌و پرسیاره هاوچه‌رخانه‌ی له ئاکامی ته‌ماشاکردنی تابلۆیه‌ک دێنه ئاراوه بۆ منداڵانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه؟!
تێگه‌یشتن له جیهانه ساده و ساکاره‌که‌ی منداڵان کارێکی سانا نییه به‌ڵام ده‌توانرێت لێکدانه‌وه بۆ پرسیاره ئاسانه‌کانی بکرێت به هه‌مان شێوه‌ی چۆن خوێندنه‌وه بۆ هێڵکاری و وێنه‌کێشه‌کانی منداڵان ده‌کرێن.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که بایه‌خێکی زۆری پێنه‌دراوه له بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا، وێنه‌کێشانی منداڵان وئه‌وانه‌ش که وێنه بۆ منداڵان ده‌کێشن .
(ڕوناک ڕهسوڵپور) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده که‌مانه‌ی بایه‌خ به‌م بواره ده‌دات وه‌ک ئه‌و پێشانگایه‌ی له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردیه‌وه به ناوی (خه‌ونی باخ) و تیایدا به‌شێکی ئه‌و تابلۆیانه‌ی خسته به‌ر دیدی بینه‌رانی که تایبه‌ت بوون به‌و په‌ڕاوانه‌ی بۆ منداڵانن له باکوری کوردستان و به شێوه‌زاری کرمانجی. ئه‌م وێنانه هێنده‌ی بابه‌ته‌کان گرنگن بۆ تێگه‌یشتنی منداڵان له چیرۆک و سه‌رگوزه‌شته‌کان.
سه‌باره‌ت به‌و پێشانگایه هونه‌رمه‌ند ڕوناک ڕهسوڵپور گوتوویه‌تی " ئەو چیرۆکانەی کە لەو کتێبانەدا کاریان تێدا کراوە، چیرۆکی فۆلکلۆرن، فۆلکلۆری ناوچەی بۆتان، جولەمێرگ و هەکاری و چەند ناوچەیەکی دیکە و کۆکراونەتەوە، دراون بە ئێمە و ئێمەش کاری وێنەسازییمان بۆ کردووە."
له کاتێکدا تابلۆکان ده‌بنه گوزارشت له دنیابینی خودی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه چۆن ده‌توانن بینه‌ری خۆیان سه‌رسام بکه‌ن؟
ئایا تابلۆکان ده‌توانن گوزارشت له خه‌ونی منداڵان بکه‌ن؟
ئایا چ شتێک ده‌کرێته پێوانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سایکۆلۆژیای منداڵ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کاره‌وه؟
ئایا هێڵکارییه‌کان له تابلۆی منداڵاندا جیاوازن له‌گه‌ڵ هێڵکاری و ڕه‌نگی تابلۆیه‌کی ئاسایی‌دا؟
(ڕوناک ڕهسوڵپور) له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: