یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون، پێوانه‌ی ئاسایی بۆ شه‌کره‌ی ناو خوێنیان ده‌که‌ن وورد و درووست نیه، به‌ڵام زاناکان ڕێگایه‌کیان دۆزیوه‌ته‌وه چاودێری ئاستی شه‌کره‌ی خوین ده‌کات.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌جیهاندا نزیکه‌ی 422 ملیۆن که‌س تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون، به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه رووبه‌رووی ئاکامی خراپ ده‌بنه‌وه، وه‌ک له‌ده‌ستدانی بینایی و له‌کار که‌وتنی گوورچیلهو نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و بڕینه‌وه‌ی دهستو قاچ.
بۆ خۆپاراستن له ئه‌گه‌ری ئه‌م ده‌ره‌نجامانه ڕاگرتنی ئاستی سروشتی شه‌کر له خوێندا باشترین چاره‌سه‌ره. به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر 200 نه‌خۆشی شه‌کره کراوه، زاناکانی زانکۆی هارڤه‌رد و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماساشۆستس بۆیان ده‌رکه‌وتوه تاقیکردنه‌وه‌ی A1C بۆ زانینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن له هه‌ر 3 که‌سدا ورد و درووست نیه.
A1C ئاستی شه‌کره‌ی خوێن له‌سه‌ر بنه‌مانی 3 مانگی شیکهردنهوهی هیمۆگلۆبینی خوێن ده‌ستنیشان ده‌کات.
جان هیکنز پرۆفیسۆری پزیشک له زانکۆی هارڤارد ده‌ڵێت، "به‌ڵام کاتیک تاقیکردنه‌وه‌ی A1C ڕۆژانه‌مان کرد، بۆمن ده‌رکه‌وت به‌هۆی ته‌مه‌نی خانه‌ی خرۆکه سووره‌کانه‌وه جیاوزای هه‌یه، بۆیه ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕۆژانه درووستره".
هیکنز ده‌شلێت "خڕۆکه‌ی خوێن بۆ ماوه‌ی مامناوه‌ندی 45 ڕۆژ ده‌ژین، به‌ڵام له‌هه‌ندێک که‌سدا زیاتر ده‌ژین، وه‌ک ئیسفنج چۆن ئاو ده‌گرێته خۆی شه‌کر ده‌گرێته خۆی، خرۆکه‌ی خوێن ئه‌گه‌ر نوێبن ئاستی شه‌کر تێیدا که‌مه، به‌م هۆکاره‌شه‌وه شه‌کره له که‌سێکدا بۆ که‌سێکیدیکه جیاوازی هه‌یه".
هه‌روه‌ها هیکنز ده‌ڵێت "به دانانی چپێک له ژێر پێستدا بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره له‌خوێندا به‌به‌رده‌وامی، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنی شه‌کر له‌خوێنداو دانانی چاره‌سه‌ر بۆی".
له ژێر خاکی مانگێکی هه‌ساره‌ی مووشتهریدا (که‌یوان) ده‌ریا هه‌یه.
ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ریا له ژێر خاکی مانگی سێهه‌مه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری ناسراو به (که‌یوان ) هه‌بێت و توانینی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و مانگه‌ش هه‌بێت.
له ڕێگای داتاکانی سه‌ته‌لایتی کاسینی Cassini که له‌لایان ناسا NASA و ئاژانسی واڵای ئه‌وروپا European Space Agency بهڕیوهدهبێت زانیاریان به‌ده‌ستهێناوه، توێژه‌ره‌وه له‌ناوه‌ندی چاودێری شاهانه‌ی به‌لجیکا، دۆنی جانز ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ژێر خاکی هه‌ردوو مانگی مووشته‌ری (که‌یوان) Saturn ، تیتان Titan و Enceladus ده‌ریا هه‌بێت.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ریای ژێر خاکی مانگی دێۆن Dione’s ocean ده‌یان کیلۆمه‌تر قووڵ بێت و ناوکێکی پته‌و داپۆشێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی مانگی ئینسیلادۆس Enceladus که ئاوی گه‌رمی هه‌یه‌وه له جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌کی باشووریه‌وه ده‌رده‌چێت، دێۆن له‌ئێستادا ئارامه، به‌ڵام زاناکان ده‌ڵین پێده‌چیت له‌ڕابردوودا چالاک بووبێت.
ده‌شڵێن له‌سه‌ر مانگی ئینسیلادۆس ده‌ریای ژێر خاکه‌که له‌سه‌ره‌وه نیزکتره به‌تایبه‌تی له جه‌مسه‌ری باشووری که به‌سته‌ڵه‌که و ئه‌ستوریه‌که‌ی ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێکه، بوونی ئاویش وئاوێتهبونی له‌گه‌ڵ خاک ئه‌گه‌ری دروستبوونی ژینگه‌ی مایکرۆبی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌م زانیاریانه له‌ڕێگای پیوانه‌ی شه‌پۆلی له‌رینه‌وه تۆمارکردوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوکان ده‌ڵێت دوای زریانی ماسێۆ ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێرا هه‌یه.
دوای که‌وتنه‌وه‌ی زریانی ماسێۆ و زیان که‌وتن له تۆڕی گه‌یاندنی ئاوی خاوێن و ئاوه‌ڕۆ ، به‌رپرسانی ته‌ندروستی هایتی ڕایانگهیاندا ئاماده‌کاری بۆئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی په‌تای کۆلێرا له‌و ووڵاته ده‌که‌ن.
زریانی به‌هێز له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بوه هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و داڕمانی پرد و پچڕانی هێڵه‌کانی ئه‌لیکتریک و دابڕانی ناوچه دوورده‌سته‌کان له‌یارمه‌تی و فریاکه‌وتن، لافاوه زۆره‌کان کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر ئاوه‌ڕۆی شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌و ووڵاته و ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی کووشنده هه‌یه.
ڕێکخراوی یونسێف له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێت: به‌ر له که‌وتنه‌وه‌ی زریانی ماسیۆ هایتی که‌وڵاتێکی که‌مده‌رامه‌ته گرفتی بوونی نه‌خۆشی کۆلێرای هه‌بوه که به‌هۆی ئاوه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌مساڵ له‌و وڵاته‌دا زیاتر له 27 هه‌زار حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه تۆمار کراوه.