Accessibility links

گۆران ئازاد: هاتنی ئاوارە کە روو لە زستان دەکەین زۆر قورس و ئەستەم دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان و ئاوارەکان


Goran Azad
Goran Azad

دیارە شەر جۆرەها کارەسات بە دووێ خۆێدا دێنی و لێدەکەوێتەوە، کە یەکێک لەوانە کارەساتی مرۆڤی پەنابەرانە. بە پێی میدیاکان وا چاوەروان دەکرێت نزیکەی یەک میلۆن کەس لەم شەرەدا را بکەن. ئایا بەرپرسانی عێراقی و کوردی هیچ نەخشە و پلانێکیان بۆ جێگێرکردنی ئەو کەسانە لەبەر چاو گرتوون؟

گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەل بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا نزیکەی میلۆنێک و 600 – 800 هەزار ئاوارەی تێدا هەیە، وە ئەمانەش هەموو لە کامپ و خانوو ئەو شوێنانەدا نیشتەجێ کراوون کە لە لایەن رێکخراوەکانەوە درووست کراوە، لە ئێستادا پێیم وا نییە ئامادەکاریەک هەبێت بۆ وەرگرتنی ئەوانە، بەڵام ئێستا جیاوازی ئەوەیە کە وەرزی زستان لە پێشدایە کە وا هێنانی ئاوارە و دابینکردنی شوێن و حەوانەوەیان، پێیم وایە لە وەرزی ئێستادا زۆر ئەستەم و قوورس دەبێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئاوارەکانیش".

کاک گۆران هەر وەها دەڵێت" ئاوارەکان لەبەر ئەوەی روو دەکەنە کوردستان جونکە نزدیکترین سنوورە لەگەڵ سنوورەکانی ئەو ناوچانەی کە هاووڵاتیانی سوونی تێدا دەژێن و لە ژێر دەستی داعش دان، وە جگە لەوەی نزدیکترین سنوورە، لە رابوردوودا زۆربەی ناسیار و دۆستەکانیشیان هاتوونەتە ئەو سنوورە وە خاڵی بەهێزتر ئەوەیە کە وا لەم سنوورە ئاسایش و ئارامیەکی باش هەیە".

کاک گۆران دەشڵێت" بێگومان ئێمە دوو مەترسیمان هەیە لە هاتنی ئەم ئاوارانە، یەکمینیان ئێمە تا ئێستا هەندێک پرسمان هەیە، پرسی نەتەوەییە لە رووێ کێشەی یاسایی و مادەی 140 وە و ئەم گرفتانەمان یەکلا نەبوەتەوە، بۆ نموونە لەوانەیە بەشێکی زۆری ئەوانە بهێننە کەرکوک، کە کەرکووک خۆێ کێشە لەسەرە وە لەوانەیە ئەم کێشانە لە ئاێیندەدا بۆ ناوچەکانی تریش بگوازنەوە، وە کێشەی دووەمیش ئەوەیە هەمیشە لە ناو ئەم خەڵکانەدا کە راستە زۆربەی خەڵکی سڤیلن بەڵام زۆر جار دەبێتە هۆێ دزەکردنی کەسانی نە باش و تیرۆریست و تۆڕە بۆ ناو هەرێمی کوردستان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:19 0:00

XS
SM
MD
LG