Accessibility links

لیوا محه‌مه‌د قادر: ته‌قینه‌وه‌که‌ی داقوق موشەکی کاتیۆشا بووه‌


پاش هێرشه‌کانی داعش بۆ ناو شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناو پرسه‌ی ژنان له‌ قه‌زای داقوق ده‌یان کوژراوو برینداری لێکه‌وته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ ناروونه‌.

له‌ وتوێژی لیوا محه‌مه‌د قادر به‌رپرسی سه‌ربازی له‌ داقوق ده‌ڵێت "ته‌قینه‌وه‌که‌ به‌ هۆی هه‌ڵدانی ساروخی کاتوێشاوه‌ بووه‌ که‌ زۆر جار چه‌کداره‌کان له‌ شوێنی جیاوازه‌وه‌ هه‌ڵیده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ به‌ ڕێکه‌وت که‌وتووه‌ته‌ ناو پرسه‌یه‌کی ژنانه‌وه‌، کوژراوو برینداری خستووه‌ته‌وه‌."

پێشتر له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ده‌نگی ئه‌مریکا، عه‌مید کاوه‌ غه‌ریب به‌رپرسی یه‌که‌می ئاسایشی که‌رکوک له‌ داقوق، هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌که‌دا له‌گه‌ڵ قائیمقامی شاره‌که‌ رایان گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌ وه‌ بووه‌ و 15 کوژراو و 45 برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌و بیروراجیایانه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا نیتوانییوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پشت راستی بکاته‌وه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ چۆن بووه‌.

لیوا قادر له‌ درێژه‌ی وتوێژه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌وه‌ی که‌ له‌ که‌رکوک رویداوه‌، که‌مو کورتی ئاسایشییه‌، هه‌رچه‌نده‌ که‌رکوک بارودۆخی جیایه‌، سه‌ره‌ڕای شارێکی فره‌ ئه‌تنییه‌، به‌ڵام له‌ رووی ئینسانیشه‌وه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێک ئاواره‌ رووی تێکردووه‌، که‌ ره‌نگه‌ خه‌ڵکی وه‌ک داعشیش خۆیانی تیا خزاندبێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:02 0:00

XS
SM
MD
LG