له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستان له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فوونی زیره‌کدا، نوێنه‌ری گشتی دژ به‌تیرۆ له 4 ووڵات که‌به‌پێویستی ده‌زان، داواده‌که‌ن توانای گه‌یشتنایان به داتای کۆدکراوی ئه‌و ئامێرانه هه‌بێت.
نوێنه‌ری گشتی هه‌ریه‌ک له‌فه‌ره‌نسا، به‌لجیکا، ئیسپانیا و مه‌غریب بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ له‌پاریس کۆبونه‌وه, داوایه‌کی هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی کۆمپانیاکانی به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ر کرد، تێیدا دوایانکرد زانیاری ده‌رباره‌ی داتاکانی به‌کۆد ده‌کرێت و گرووپه تیرۆستیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌کاری دێنن بۆیان ئاشکرا بکرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌سێۆشێتید پرێس بڵاویکردوه ووڵاتانی ئاماژه‌یان پێدراوه ڕۆژی هه‌ینی پێشوو ڕاگه‌ێنراوێکی هاوبه‌شیان ده‌رکرد، ووڵاتان و ده‌سه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی، کۆمپانیاکانی خزمه‌تگووزاری ئینته‌رنێت ده‌ره‌خسینن، کۆمپانیاکانی به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ر به‌رهه‌م دێنن، کۆمپانیاکانی په‌یوه‌ندی پێته‌ڵ و جۆره‌کانی که‌یان ئاگه‌دارکردوه له به‌کۆدکردنی داتا‌کان له‌ئاکامی دانانی لۆککردنی ته‌له‌فوون و ئامێری کۆمپیوته‌ر و ئه‌مه ئاسته‌نگیان بۆ درووست ده‌کات.
دادوه‌ری گشتی فه‌ره‌نسا فرانسوا مۆلانیس ووتی، "پاراستنی زانیاری که‌سێتی مافێکی بنه‌ڕه‌تیه، به‌ڵام یاساکانی دژ به تیرۆر ڕه‌وایی سنووردار و تایبه‌تی داوه به‌داتای گوومان لێکراون ". هه‌روه‌ها ووتیشی " له‌ئاکامی نه‌بوونی ئه‌م مافه بۆ لێکۆڵه‌ره‌وان، هه‌ندێک جار لێکۆڵینه‌وکان ئفلیج بوون".
ساڵی پار و له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌ریه‌ک له فه‌ره‌نسا و به‌ڵجیکا ڕووبه‌ڕووی هێرشی گه‌وره‌ی تیرۆرستان بوونه‌وه، هه‌ربۆیه دادگای گشتی ئه‌و 4 ووڵاته به‌ڕژدی پێکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له‌داهاتوودا.
گه‌یشتن به‌داتا مشتوومڕی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره وده‌رباره‌ی زانیاری که‌سیه‌تی و خراپ به‌کارهینای له‌لایان که‌سانی‌دیکه‌وه مه‌ترسی لای خه‌ڵکی درووستکردوه.
له‌ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان، بۆ نموونه، کۆمپانیای ئاپڵ ڕه‌تیکرده‌وه له‌مباره‌یه‌وه هاریکاری ده‌زگای FBI بکات و زانیاری له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی قفڵبوونی ئایفۆنی هێرشبه‌ره‌که‌ی کالفۆرنیا بدات.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌رچێکاری ڕێکخراوی نافه‌رمی مافه‌کانی دجتاڵی ئه‌وروپا له‌برۆکسڵ جۆ مکنامی ڕه‌خنه‌ی له‌م داوایه گرت، ووتی " بیرۆکه‌یه‌کی خراپه و به‌هه‌ڵه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه".
پێشتریش هه‌ریه‌ک له‌ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا داوایه‌کی له‌مشێوه‌یان کردبوو.
ده‌توانرێت له‌جۆرێک ڕووه‌کی تووتن ده‌رمانی دژ به‌مالاریا به‌رهه‌م بێت.
زاناکان ده‌ڵین گه‌یشتوونه‌ته شێوه ڕێگایه‌ک بۆ به‌به‌رهه‌مهێنانی پێکهاته‌ی ئه‌رتیمێسینین Artemisinin له ڕووه‌کی توون که پێکهاته‌یه‌کی چالاکه دژ به نه‌خۆشی مه‌لاریا Malaria له‌ناوی ده‌بات.
ساڵانه نه‌خۆشی مه‌لاریا تووشی نزیکه‌ی 200 ملێۆن که‌س ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 400 هه‌زار که‌س.
شاره‌زیان ده‌ڵین، هه‌ندێک جار ماده‌ی ئه‌رتیمێسینین به‌کاردێت بۆ دامرکانه‌وه‌ی هه‌وکردنی جێگازی مێشووله و پاکردنه‌وه‌ی خوێن له‌ومشه‌خۆره‌ی مێشووله بۆ خوێنی ده‌گوازێته‌وه و له 48 کاتژمێردا کاریخۆی ده‌کات. له‌ڕووی تێچوونه‌وه دروستکردنی ئه‌و مادیه گران ده‌که‌وێت.
ئه‌ندازیاری بایۆلۆجی شاشی کۆمار له‌ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆئه‌ندازیاری بۆماوه و ته‌کنه‌لۆجیای زینده‌وه‌ر سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له نیودیلهی ده‌ڵێت، ئه‌رتیمێسینین له‌وڵاتی چینه‌وه هاورده‌ده‌کرێت له‌ڕوه‌کێک به‌ناوی ۆرم وود Wormwood و له‌ڕووی تێچوونه‌وه دروستکردنی گران ده‌که‌وێت، ڕووه‌که‌که 18 مانگی ده‌وێت تا پێده‌گات و ده‌توانرێت بڕێکی که‌م له‌و پێکهاته‌یه‌ی لێبه‌رهه‌م بێت.
کۆمار ده‌شڵێت که‌سانی که‌م ده‌رامه‌ت توانای کڕینی ئه‌و ده‌رمانه گرانبهایه‌یان نیه، هه‌ربۆیه ئێمه بیرله ڕووه‌کێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌که‌ینه‌وه له‌هه‌موو جێگایه‌ک بڕوێت، بۆ نموونه وه‌ک ئه‌فریکا و هندستان.
کۆمار‌و هاوکارانی کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن له‌ڕێگای جیناته‌وه ڕوه‌که‌ی تووتن به ۆرم وود مووتربه‌بکه‌ن و ده‌ڵێت له‌م بواره‌دا تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشک کردوه‌و تائێستا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و ده‌رمانه‌که کاریگه‌ری له‌ڕیگای پێشتر زیاتره.
هێرشی ئه‌لکترۆنی له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و چه‌ند به‌شێک له ئه‌وروپا ڕووده‌دات.
دوای 11 کاتژمێر له هێرشی ئه‌لکترۆنی بۆ سه‌ر ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ڕۆژی هه‌ینیدا، کۆمپانیای چاودێری هاتووچۆی زانیاری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ناسراو به Dyn ده‌ڵێت کێشه‌که چاره‌سه‌رکراوه.
له‌سه‌ره‌تادا هێرشه‌که له‌ئه‌مریکاوه سه‌ریهه‌ڵداوه و ده‌ستیبێکردوه و بۆ چه‌ند به‌شێک له‌ڕۆژئاوای ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه، بۆته هۆی پچڕانی ئینته‌رنێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندیک پێگه‌ی ناودار هه‌بوه، له‌وانه تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و بێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی دراو ناسراو به په‌یپاڵ PayPal و پێگه‌ی ستریمی موزیک سپۆتیفی Spotify و پێگه‌ی گفتووگۆ ناسراو به ڕێددت Reddit .
کۆمپانیای Dyn بنکه‌ی له وولایه‌تی نیوهامشه‌ره له ڕۆژهه‌ڵاتی باکووری ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و چاودێریده‌کات، ڕایگه‌یاند هێرشه‌که له‌کاتژمێر 11 به‌کاتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێکردوه.
ئه‌م جۆره هێرشانه تاڕاده‌یه‌ک باوه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵین پێشتر به‌م به‌هێز و فراوانی و ئاڵۆزیه نه‌بوه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئامێره‌کانی چاودێری وه‌ک کامیرا و ئامێری‌دیکه هه‌بوه که په‌یوه‌ندی به‌ئینته‌رنێته‌وه ده‌که‌ن.