هەر وەکو هاووڵاتیانی کورد باس دەکەن لە هەر شوێنێکی کوردستان دوژمن پەیدا بوە گەریلاکانی هەپەگەی HPG سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان یەکسەر خۆیان بەوەی گەیاندووە و نموونەش زۆرن. ئاخۆ گەیشتنی ئەمجارەیان بۆ کەرکوک چۆن بوو؟
سەرخۆبوون جیهاد یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە لە کەرکوک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ەمەریکا دەلێت" بە هۆێ ئەو مەترسیانە لەسەر بەشەکانی کوردستاندا هەیە و بە تاێبەت بۆ داگیرکردنی باشور و رۆژئاوا، ئێمەش وەکو هێزی هەپەگە بۆ بەرگری لە باشوری کوردستان هاتین لێرە جێگیر بوین و شان بە شانی هێزەکانی پێشمەرگە لەو کردارەدا بۆ پاراستنی شارەکە بەشداریمان کرد و شکەستمان بە چەکانی داعش هێنا".
سەرخۆبوون دەڵێت" لە سەرەتا ئێمە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شەری قەرەتەپە بانگ کراێن و پاشان لە لایەن هاووڵاتیان و گەلەکەمانەوە بۆ بەشدار بوون لە ئۆپەراسیۆنەکەی کەرکوک، کە لە هەردوو سەرکەوتین و و شکەستمان بە داعش هێنا"
سەرخۆبوون دەشڵێت " ئارمانجی داعش سەرنج لادانە لە شەری موسڵ و ئاستەنگ درووستکردن لە بەرامبەر پێشەوە چوونەکاندایە و بەشداری ئێمەش لەم کرادارانە نهێنی نییە و هەر کات داخوازی یارمەتی کراوە ئێمە لەوێ ئامادە بوینە، جا چ لە دڵخوازی خۆمانەوە بۆ پاراستنی ناوچەکە وە یاخود لەسەر داواکاری لایەنەکانی تر و هێزی ئێمە لە ئیرادەی ئێمەدایە".