لە کاتێکدا برێت مەکگۆرگ نوێنەرى تایبەتى ئۆباما بۆ هاوپەیمانى نێونەتەویی دژى داعش و بەرپرسانی تری ئەمەریکایی دەڵێن تورکیا بەشێک نییە لە شەری دژی داعش لە موسڵ، شارەزایان و چاودێرانی تر باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە تورکیا ئەو بوارەی بۆ رەخسا بێت لەو شەرەدا بەشداری بکات.
عیماد عەلی رۆژنامەنووس و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە هەموو شتێک بە پێی پشت خانی سیاسی هەر لایەنێک ئێمە ئەتوانین شیکرنەوەی بۆ بکەین، ئەو پەیوەندیە فراوانەی کە تورکیا لەگەڵ لایەنە ناوخۆیەکانی عێراقدا هەیەتی ، بە تاێبەتی پەیوەندی توند و تۆڵی لەگەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و هەر وەها جار بە جار پەیوەندیەکی ئاسایی لە نێوان ئەنکارا و بەغدا درووست دەبێ، ئینجا بەرژەوەندیەکانی پەیوەندی بەشێک یان لایەنێک لە لایەنەکانی دەسەڵات لە عێراقدا وایکردووە کە ئێمە وا بۆێ بچین کە ئەنکارا بتوانێت درزێک بکاتەوە بۆ بەشداریکرنی لە پرۆسەی رزگاری کردنی موسڵ".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت" ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەبەر ئەوەی ئەو کۆبونەوەی لەگەڵ عەبادی سەرکەوتوو نەبوو، ئەیزانی کە لێرە درزێکی تر هەیە ئەتوانێ لەویەوە بچێتە ژورەوە بۆ بەشداریکردنی ئەنکارا بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان، لەبەر ئەوەی ئەمەریکا ئەیەوێت هاوپەیمانێکی ستراتیژی لە ناوچەکەدا لە دەست خۆێ بدات کە ئەوەش تورکیایە".
کاک عیماد دەشڵێت" لەم بارودۆخەدا بارازانی لە نێوان کۆمەڵێک بەرداشتدا گیری خواردووە، لە نێوان بەغدا و ئەنکارادا، لە نێوان خۆێ وەکو لایەنێک لە گەڵ لایەنەکانی تردا لە هەرێمی کوردستان و هەر وەها لە نێوان ئەنکارا و تارانیش و لە نێوان هەندێ لایەنی سەرەکی لە نێۆ عێراقدا، بەو شێوە ئەتوانم بڵێم ئاشتن کارتەر لە تواناێدا بوو یان رێگە خۆشکەر هەبوو بۆ ئەوەی بارزانی رازی بکات بە هەر شێوەیەک بێت تورکیا لە بەرەیەک لە بەرەکانی خوێدا بەشداری بکات و هەر ئەوە بوو بینیمان تەنانەت تورکیا بە تۆپخانەوە لە بەعشیقەوە بەشداری کرد".