Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: قۆناغی پاش موسڵ قۆناغێکی ئاڵۆز و قورس دەبێت


دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

ئەو ناکۆکیە سیاسیانەی لە هەرێمی کوردستان هەن کاریگەری نەکردۆتە سەر بەرەکانی جەنگ دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

وەک لە بەرەکانی جەنگەوە دەبینرێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک یەک هێز شەڕ دەکات بەبێ گوێدانە ئەوەی سەر بە چ لایەنێکە.

بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ئەو یەکگرتوویەی هێزی پێشمەگە بکەنە ئەزموونێک بۆ کاری پێکەوەییان تا هەرێم لەو قەیرانانە دەرباز بکرێت؟

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت لە هیچ کاتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەیویستووە بەشداری شەڕە ناوخۆییەکانی براکوژی بکات بەڵکو ئەو سیاسەتمەدارانەی کە ئێستا بوونەتە فاکتەری سەرەکی زۆربەی ئەو کۆسپانەن کە لە کوردستاندا هەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران مەنتک ئاماژەش بەوە دەکات کە قۆناغی پاش موسڵ تەنها یەک سیناریۆ بە خۆوە ناگرێت بەڵکو چاوەڕوانی کۆمەڵێک سیناریۆ دەکرێت لەوانە سیناریۆی هەرێمی و بە تایبەتیش لە ڕوانگەی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ نزیکبوونەوەی عێراق و تورکیا لە یەکتر و دەشڵیت گەلەکۆمەکێیەکی هەرێمی لە ئارادایە دژی ئەزموونی هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:26 0:00

XS
SM
MD
LG