دوای چه‌ند ساڵیک لهمشتوومڕی دبلۆماتی چڕ ، ووڵاتانی جیهان ده‌گه‌نه بڕیارێک بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی پارێزراو بۆ زیندهوهڕان له‌به‌سته‌ڵه‌کی باشوور.
ڕوسیا بۆ چه‌ندین ساڵ ڕێکری له‌م کاره ده‌کرد ، به‌ڵام به‌م دوایانه و له کۆبونه‌ی ساڵانه‌ی پاراستنی گیان له‌به‌رانی ده‌ریا له به‌سته‌ڵه‌کی باشوور له‌وه پاشگه‌زبوویه‌وه. کۆبوونه‌وه‌که له شاری هۆبارت له ئۆسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، 24 وڵاتی ئه‌ندام و یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌م ڕێکه‌وتنه گه‌شتن.
ئیڤان بلۆم سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی پارێزگاری له ژینگه‌ی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ووتی "ئه‌م بڕیاره نه‌ک ته‌نها بۆ به‌سته‌ڵه‌کی باشوور به گرنگ داده‌نرێت، به‌ڵکوو بۆ هه‌وڵه‌کانی له‌وپێناوه‌دا ده‌درێت گرنگه".
ڕێکه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ناوچه پارێزراوه‌که‌ی ده‌ریای ڕووس رووماڵی 1ملێۆن و550 هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا ده‌کات، واته کۆی ڕووبه‌ری وڵاتی بریتانیا و فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا پیکه‌وه.
به‌پێی ئه‌م بڕیاره ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ڕاوکردنی ماسی ده‌گاته 1 ملێۆن و120 هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا.
ده‌ریای ڕوس جێگای ژیانی به‌تریک و سه‌گی ده‌ریا و ماسی جۆری پاتاگۆنیای داندار و نه‌هه‌نگ و ژماریه‌کی زۆر له کریڵه که جۆرێکی ورده له ڕۆبیان و خۆراکی سه‌ره‌کی زۆر له گیانداره ئاویه‌کانه و یه‌کێکه له دوا سیسته‌می ئیکۆلۆجی ده‌ریایی له‌جیهاندا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
میانمار ڕایگه‌یاندا ئامۆژگاری خانمانی ناوچه‌ی یانگۆن ده‌کات به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی حاڵه‌تێکی نه‌خۆشی زیکا نه‌هێڵن دووگیان بن, به‌لانی که‌مه‌وه بۆ 6 مانگی داهاتوو.
وه‌ک پشتڕاستکراوه‌ته‌وه تووشبوون بهزیکا ده‌بێته هۆی له‌دایک بوونی منداڵی سه‌ر بچووک به‌زگماکی، هه‌روه‌ها مێشکیان بچووک ده‌بێت. په‌یوه‌ندی نێوان زیکا و بچووکی سه‌ری منداڵ بۆیه‌که‌م که‌ڕه‌ت له به‌رازیل دۆزرایه‌وه، که پشتڕاستیان کرده‌وه 1900 حاڵه‌تی له‌دایکبوونی منداڵی سه‌ر بچووک ڕوویداوه و دایکیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی زیکابوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌ت جه‌نه‌ڕال سو‌و وین له نایپیتاوی پایته‌خت بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندا وابڕیاره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میانمار ئامۆژگاری بۆ خانمانی هاوسه‌ر له یانگۆن به‌م زوانه بڵاوکاته‌وه، تێدا داوابکات له6 مانگی داهاتوودا خۆیان لهدووگیان بوون به‌دوور بگرن.
ڕۆژی پێنشه‌ممه میدیاکانی حکومه‌ت بڵاویکرده‌وه خانمێکی بیانی هه‌ڵگری ڤایرۆسهکهبوه که مێشووله ده‌یگوازێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتیش لایخۆیه‌وه وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیکا بڕیارێکی ده‌رکرد ڕێگا نادات خانمان له‌دووهه‌فته‌ی داهاتوودا هاتووجۆ به‌که‌ن و له‌ماڵی خۆیان ده‌رچن. هه‌وروه‌ها له‌دوو گه‌وره شاری وولاته‌که یانگۆن و ماندالای ده‌سه‌ڵات ڕێوشوهێنی گوونجاو ده‌گرێته به‌ر.
تیمێک له‌زاناکان ده‌ڵین باڵنده‌ی جۆری Vegavis Iaai ئه‌وه‌ی له به‌سته‌ڵه‌کی باشوور ده‌ژی و به‌تایبه‌تی له‌دوورگه‌ی ڤیگا به‌ر له 70 ملێۆن ساڵ شێوه‌یان وه‌ک مراوی بوه. ئه‌م زانیاریه لهبهردینهکانی له‌وناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه به‌ده‌ستهاتوه. له‌مباریه‌وه ده‌ڵین ئه‌ندامی ده‌نگیان هاوشێوه‌ی مراوی و قازی ئه‌رجه‌نتینی وایه که به نزیکترین له‌وجۆره داده‌نرێن.
زانای به‌ردینه‌کان فرناندۆ زۆفاس له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له بۆینس ئایرس ئه‌م زانیارانه‌ی ڕایگه‌یاندا و دواتر له گۆڤاری سروشتی زانستیدا بڵاوکرایه‌وه، ده‌شڵێت " گرنگی ئه‌م دۆزینه‌وه له‌وه‌دایه دڵنیامان ده‌کات دایناسۆره‌کان چۆن په‌ره‌یان سه‌ندوه به‌تایبه‌تی باڵداره‌کانیان و چۆن پێکه‌وه له‌ڕێگای ده‌نگه وه په‌یوه‌ندیان کردوه و کاریگه‌ری ئه‌مه له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی مێشکیان چۆن بوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت ژینگه‌ی ئه‌وسه‌روه‌خته سه‌دای ده‌نگی ئه‌م جۆره بهڵندانهی تێدابوه که هاوشێوه‌ی مروای ئیستا ده‌نگیان هه‌بوه.