Accessibility links

عەبدولباری زیباری: بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە موسڵ سنووردارە و عەبادی فەرماندەی گشتی هێزەکانە


 Abdulbari Zibari
Abdulbari Zibari

تا ئێستا مشت و مر هەبوو لەسەر بەشداری کردن و نەکردنی حەشدی شەعبی لە شەری رزگارکردنی موسڵ دا، بەڵام بە پێی میدیاکان ئەوانیش لە رۆژی یەكشەمە بونە بەشێک لەو هێزانەی شەری داعش دەکەن. ئاخۆ چۆن بوو پاش ئەو هەموو بەرەنگاریەی لە بەشداری نەکردنیان ئێستا رێگایان پێی دەدرێت؟ نگرانی چییە لە بەشداریکردنی ئەو هێزە، مەگەر ئەوانیش عێراقی نیین و لە شەرەکانی پێشووتریشدا بەشداریان کرد؟

عەبدولباری زیباری ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێیتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دەسەڵاتی بریاردان لە بەشداریکردنی هەر هێزێک لە شەری موسڵ وە یاخود هەر ناوچەیەکی تردا لە عێراق، لە دەست و دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزەکانی عێراقە کە عەبادیە، سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران، وە بەشداریکردنی حەشدی شەعبی سنووردارە کە لەو دەڤەرانەدایە کە بە زۆرینە شیعەن، وەکو تەلعفەر کە هەم شیعە و هەم تورکمانن، بەڵکو تا رادەیەک خەڵکی ئەو ناوچە پێشوازیان لێ بکەن".

کاک عەبدولباری هەر وەها دەڵێت" بەڵی حەشدی شەعبی هێزێکن کە لەبەر چاو گیراوون وەکو هێزێکی پشتێوان بۆ لەشکەری عێراقی تەماشا دەکرێن کە لە پێشدا لە ئەنبار و سەلاحەدین بەشداریان کردووە و ئێستاکەش لە شەری موسڵ دا بەشداری دەکەن بەڵام نە لە ناو شارەکەدا و فەرمانی گشتی بە دەستی سەرۆک وەزیری عێراقە کە فەرماندەی گشتی هێزەکانە و هەموو لایەک دەبێت بە بریاری سەرۆکی حکومەت پابەند بن و بەو مەرجە رێگایان پێیدراوە بەشدار بن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00

XS
SM
MD
LG